کەرتی 4ی جەباری کەرتێکی پێشمەرگایەتی #تیپی 57ی سەگرمە# ی #یەکێتیی نیشمانیی کور ستان# بووە، سنووری چالاکی کارکردنی ئەم کەرتە #چەمچەماڵ# و شاری #کەرکووک# و ناوچەکانی دەوروبەریان بووە، یەکێک لە کەرتە پڕ چالاکییەکانی یەکێتیی بووە، چەندین داستانی تۆمارکردووە، وەک داستانی گوندی #حەمک#، داستانی #ژاڵە#، زۆرینەی پێشەمەرگەکانی کەرتەکە شەهید بوون، بە فەرماندەی کەرتەکەشیانەوە کە شەهید #مامە ڕیشە# بووە، دوا مامە ڕیشە شەهید #وریا شێخ ڕەشید گوللە نەبڕ# دەبێتە فەرماندەی کەزۆرتر کەرتەکە بەهێنانی ناوی مامە ڕیشەوە ناوی دەرکردووە. ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ماوی کەرتی 4ی جەباری ببووە وێردی سەرزاری گەورە و بچووکی کۆمەڵانی خەڵکی باشووری کوردستان. دیارترین شەهیدەکانی کەرتەکە شەهید#موحسین بیکەیسی#، شەهید #سەردار قەرتامووری# بوون.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,103 mal angesehen