ناوی یاری: ئەستێرە پەنگەستێرە
بۆ ڕەگەزی: نێر
بۆ تەمەنی: منداڵ
لەبەینی 4 تا 10 منداڵ یاریەکە ئەکرێ، لە تەمەنی 8 تا 12 ساڵیدا، هەموو بازنەیی بەرامبەری یەک دا ئەنیشن و وە پێیەکانیان بۆ پێشەوە درێژ ئەکەن یەکێکیان لە بەینی هەموویاندا بەپێوە ئەوەستی لە جیگای خۆیەوە ئەخولێتەوە ئەڵێت:
$ئەستێرە پەنگەستێرە$
$ئاگرەکی باوی تێرە$
لە پڕ خۆی ئەخاتە خوارەوە بۆ سەر منداڵەکان ئەوانیش بە پێ لەقە لێی دەدەن هەر یەکەیان و لەخۆی دوور دەخاتەوە لەدواییدا کەوتە سەر کامیان و پێی دەر نەکرێت لەسەر پێیەکانی ئەویان تێ ئەکەوێت لە جێگای منداڵەکەی پێشوودا لە ناوەراستا ئەوەستێ و ئەسوورێت وەکو منداڵەکەی پێشوو هەتا یەکێکی تر تێ ئەکەوێت و خۆی ڕزگار ئەکات و منداڵە تێکەوتووەکە جێگای ئەگرێتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 182 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!