ڕۆژی 7ی ئۆکتۆبەر، دوای کوژرانی عەقید هاوکار، لەشاری #هەولێر#، #لاهور شێخ جەنگی# بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو پەیوەندی بەسەرۆکی حکومەتەوە کردووە و داوای لێکردووە بکەرانی ئەو ڕووداوە ئاشکرا بکەن.
ڕۆژی 8ی ئۆکتۆبەریش لاهور شێخ جەنگی، لەشاری هەولێر بەشداری لە پرسەی عەقید هاوکار بەرپرسی پێشووی دژە تیرۆری یەکێتی لە #موسڵ# کرد.
دوای بەشداریکردنی لاهور شێخ جەنگی، لەپرسەی ئەو بەرپرسەی دژەتیرۆر، میدیای یەکێتی هێرشیان بۆ سەر لاهور شێخ جەنگی دەست پێکردووە و سەرقاڵی دووبارە بڵاوکردنەوەی لێدوانە توندەکانی لاهور شێخ جەنگین کە پێشتر لە دژی #پارتی# بڵاویکردبوونەوە.
میدیای یەکێتی باس لەوە دەکەن کە لاهور سێخ جەنگی تا دوێنێ پارتی وەک دوژمن دەناساند، بەڵام ئەمڕۆ ناوی سەرۆکی حکومەت کە لەپشکی پارتییە بە بەڕێز دەهێنێت.
بەرپرسانی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#، گومانیان لە نزیکبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و بەرپرسانی پارتی هەیە بۆیە دەستیان کردووە بەو هەڵمەتە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 433 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!