#کۆمەڵی دادگەریی کوردستان# لەناو ڕێکخستنەکەنی خۆیدا سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕاپرسییە لەبارەی ئەوەی ئایا فڕاکسیۆنی حیزبەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان لە دوای 6ی تشرینی دووەم لە پەرلەمانی کوردستان بمێننەوە یاخود بکشێنەوە؟
نزیکەی دوو هەفتەی دیکە بەپێی یاسا ماوەی یاسایی کارکردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بەڵام بە دەنگی فڕاکسیۆنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و #بزووتنەوەی گۆڕان# و کۆتاکان ماوەی یاسایی پەرلەمان تا کۆتایی وەرزی پایزەی یاسادانانی ساڵی داهاتوو درێژکراوەتەوە.
لای خۆیەوە فڕاکسیۆنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# ڕایگەیاندووە کە ئەوان دوای تەواو بوونی وادەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان لە پەرلەمان دەکشێنەوە و پەرلەمانتارەکانیان بەیەکجاری دەستبەرداری کاری پەرلەمانتاری دەبن.
کۆمەڵی دادگەری وەک فڕاکسیۆنێکی ئۆپۆزیسیۆن لە پەرلەمانی کوردستان، دەنگی بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان نەداوە و لە ئێستادا ئەو حیزبە تاوتوێی کشانەوەی یەکجاری لە پەرلەمان دەکات.
کۆمەڵی دادگەری لە ناو ڕێکخستنەکانیدا ڕاپرسییەکی تایبەتی ئەنجامداوە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەو ڕاپرسییە بێت لە سەرجەم مەڵبەندەکانی ئەو حیزبە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵی دادگەری دژی ئەوە بوون کە حیزبەکەیان لە پەرلەمانی کوردستان بکشێتەوە.
وا بڕیارە ئەنجامی کۆتایی ئەو ڕاپرسییە ناوخۆییەی کۆمەڵی دادگەری ببرێتە کۆبونەوەیەکی گشتی ئەنجومەنی گشتی کۆمەڵی دادگەری و لەو کۆبونەوەیە بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنووسی فڕاکسیۆنی ئەو حیزبە بدرێت لە پەرلەمانی کوردستان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 507 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!