قەوانێکی کۆنی هێنا و دوای گوێگرتن لە گۆرانیەکە، کت و مت ئاوا بۆی گێڕامەوە:
لە #کەرکووک# کەوتمە داوی خۆشەویستی کیژە دراوسێیەک کە هاوئایین و زمان بووین، کچەکە ناوی (ئەمیرە) بوو، بێ ئەندازە یەکتریمان خۆشدەویست. ساڵ هات و چوو، سەرەتای ساڵانی پەنجا وەک مامۆستا لە #کۆیە# دامەزرام، بەهۆی دووری ڕێگاکە و کەمی هۆکاری گواستنەوە درەنگ دەگەڕامەوە بۆ کەرکووک. ئەو وەختە وەک گەنجێکی کریستیان پڕ وزە و چالاک لە سەروەختی چڵەپۆپەی کاری هونەری بووم، وتی..دوای کۆتایی هاتنی وەرزی خوێندن، چەند مانگێک بوو نەگەڕابومەوە، دوای ئەو ماوەیە کە گەڕامەوە بینیم دەرگای ماڵی ئەمیرە داخراوە! دوای پرسیار وتیان ماڵەکەیان لێرە گواستۆتەوە، بەڵام بۆ کوێ؟ کەس نەیزانی! کەوتمە سۆراغ و گەڕان بۆ ناونیشانی ماڵە نوێیەکەیان، بەڵام ئەو حەسرەت و پرسیارە بێ وەڵام مایەوە، گرێی ئەو ون بوونە تا ئەمڕۆش نەکرایەوە! مامۆستا باکووری وتی: گروپ و شوێنی کریستیان لە ئیراق نەما پرسیاری لەبارەوە نەکەم کەچی (ئەمیرە)م هەر نەدۆزیەوە، هیچ کەسێک سۆراغی ئەوی لانەبوو.
ئەو کاتەی مامۆستا باکووری ئەم بەسەرهاتەی بۆ گێڕامەوە ساڵی 2015 بوو، وتی چەند ساڵێک بەر لەئێستا بە سەردان چووم بۆ ئەمریکا، بوو بە مەراقم دوای حەفتا ساڵ هەر بە ئومێدی سۆراغێکی، لە کریستیانەکانی ئەمریکا پرسیم کەچی هیچ کەس وشەیەکی لەبارەوە نەدەزانی.
بەسەرهاتی ئەمیرە چۆن کرا بە گۆڕانی؟
مامۆستا باکووری بەسەرهاتی گۆڕانیەکەی ئاوا بۆ گێڕامەوە: دوای ئەوەی بە نامرادی لە کەرکووکەوە گەڕامەوە بۆ کۆیە، هەموو مامۆستایەکانی هاوڕێم درکیان بەو دڵتەنگیەم کردبوو، یەکێک لەو مامۆستا هاوڕێیانەم مامۆستا (مەجید ئاسنگەر) ی شاعیر بوو، دوای باسکردنی چیرۆکی ئەمیرە، وتی ئەو بەسەرهاتە دەکەمە شیعر..
دوای چەند ڕۆژێک ئەو شیعرەی لێبەرهەم هات، کە دواتر هونەرمەند #فوئاد ئەحمەد# کردی بە گۆرانی.
جا وەک ئەوەی لە شیعرەکە پێشبینی نەبینینەوەی کردووە، هەروا دەرچوو
تۆ لە دووری و من لە دوورم بەم جۆرە خۆشە دڵداری
ناچار لە ئەشکم دەبوورم، بێ گرین بۆشە دڵداری. [1]
#فەهمی نەبی#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,128 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!