ناونیشانی بابەت: شێردال
نووسەر: #عەزیز مورادی#
شێرداڵ یان گریفین، بوونەوەرێکی ئەفسانەییە، کە جەستەی شێرە و سەری داڵە و گوێچکەی ئەسپە. ئەم شێرداڵانە لەناو کولتوور و بیناسازیی #کوردستان#ی کەونارا بەزۆری دەبینرێن.
شێرداڵ بەشێک بووە لە هونەر و هزری کورد لە سەردەمی #مادەکان# و گەلانی دیکەی جیهان، هاوکات خاوەن هێز و توانای سێ بوونەوەری وەکوو شێر و هەڵۆ و ئەسپە، بۆیە ڕێزی لێ گیراوە و بووە بە هێما و سمبول.
خەڵکی ئەو سەردەمە شێرداڵەکانیان بە پاسەوانی خەزێنەی خواوەندەکان دەزانی، بۆیە لە زیاترین شوێنەوارەکانی سەردەمی مادەکان و #ئیلام#ییەکاندا دەبینرێ. لە ناوچەی شووشی نزیک لە ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شوێنەواری ئەم شێرداڵە هەڵکەنراوە، کە (ئۆنتاش گاڵ) وەکوو دیاریی بەخشیویەتییە (ئینشووشیناک)، یەزدانی ئیلام، یان #عیلامییەکان#. کوردی ئەو سەردەمە پێی وابووە؛ شێرداڵەکان لەبەرانبەر درۆ و سیحری ئەهریمەنەکان دەیانپارێزێ. شێرداڵەکان لە میسڕ و یۆنانیش ڕێزیان لێ گیراوە و ئەورووپییەکان پێیان وابووە؛ پەنجەی شێرداڵەکان دەتوانێ ڕووناکی بە چاوی نابیناکان ببەخشێ.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,047 mal angesehen