ئۆپەرێتی: سلێمانی لە دڵدایە
ناوی نووسەر: #عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی#
منداڵان بە دڵخۆشییەوە دوو دوو و سێ سێ پێکەوە وەستاون و خەریکی خۆ ئامادەکردنن بۆ ئەوەی پێکەوە گۆرانییەک بڵێن.
لیرە:
وا هەست دەکەم چالاکیی...ئەمجارەمان زۆر جیایە
ڕەسەن:
بەڵێ بەڵێ هاوڕێیان...بە دڵنیایی وایە
بەهەست:
دەی ئێمەش هاوکارتانین...وەستاوین، چاوەڕوانین
ڕێمان:
گوێم لێ بگرن بە جوانی...بۆ ناسینی سلێمانی
لە مێژوودا ناسراوە... بە هەڵمەت و قوربانی
هەموو:
ئەم شارە لەم هەرێمە...خۆشەویستە لای ئێمە
لیرە:
نازناوی نوێی ئەم شارە...پڕ شکۆ و بڵند دیارە
ڕێمان:
شاری ڕۆشنبیرییە و...وەکو خۆر پرشنگدارە
هەموو:
سلێمانی سلێمانی...شاری شیرینی کوردانی
جێی شانازییت بۆ ئێمەی کورد...هەتا دڵ حەز بکات جوانی
لیرە:
سلێمانی لە دڵدایە...بۆیە ئاوا خۆشەویستە
کارا:
خزمەتی لەسەر هەموومان...کارێکی تەواو پێویستە
شێوە:
ئێمە هەموو بە یەکەوە...ئەم شارەمان زۆر خۆشدەوێ
ڕەسەن:
دەی با هەوڵی خۆمان بدەین...تا جوانیی زیاتر دەرکەوێ
کارا:
پڕ پڕن لە خۆشەویستیی...ژینگە و شەقام و کۆڵانی
شێوە:
ئاسودەین کە دێتە گوێمان...ناوی خۆشیی سلێمانی
هەموو:
سلێمانی سلێمانی...سلێمانی سلێمانی
هەمیشە وای لەدڵماندا...شارە جوانەکەی بابانی
پاشان هەموو پێکەوە تێکەڵ دەبن و بە خۆشییەوە ئەمە دەڵێنەوە:
هەموو:
سلێمانی سلێمانی...شاری شیرینی کوردانی
جێی شانازییت بۆ ئێمەی کورد...هەتا دڵ حەز بکات جوانی
سلێمانی لە دڵدایە...بۆیە ئاوا خۆشەویستە
خزمەتی لەسەر هەموومان...کارێکی تەواو پێویستە
ئێمە هەموو بەیەکەوە...ئەم شارەمان زۆر خۆشدەوێ

08-11-2021
[1]