دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان سکرتێر، مەکتەبی سکرتاریەت
و ئەندامانی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتییەکەتانەوە، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ژنانی کوردستان لە ماوەی 33 ساڵی کارکردنیدا، ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی گێڕاوە لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و گەشەپێدانی تواناکانیان. وێستگەیەکی گرنگی پێگەیاندنی دەیان ژنی سەرکردە و کادری بەتوانا بووە کە بەشداری گرنگیان هەبووە لە پرۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا. ئەمەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# باوەڕێکی پتەو و نەگۆڕی بە مافەکانی ژنان و تواناکانیان هەیە و بەردەوام داکۆکیکارێکی سەرسەختی ئازادی و یەکسانی بووە.
هیوادارم لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا بەهەمان ڕۆحییەتەوە لە هەوڵەکانتان لەپێناو بەدیهێنانی داوا ڕەواکانی ژنان و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لە کارکردن بەردەوامبن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
4ی تشرینی دووەمی 2022[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 647 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!