Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
100 Jahre Türkei Die Republik zwischen Tradition und Erneuerung
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  523,047
Bilder  105,777
PDF-Buch 19,704
verwandte Ordner 98,646
Video 1,420
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene ...
Biografie
Nadir Nadirov
Bibliothek
Christen und Jesiden im Ira...
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
ئاینی ئیسلام وەک ئامرازی بەدیهێنانی سیاسەتە نەگریسەکانی ئەردۆگان
Die Frauenhochschulen von Kurdipedia archivieren derzeit die Leiden und Erfolge der kurdischen Frauen in ihrer nationalen Datenbank.
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئاینی ئیسلام وەک ئامرازی بەدیهێنانی سیاسەتە نەگریسەکانی ئەردۆگان
Artikel

ئاینی ئیسلام وەک ئامرازی بەدیهێنانی سیاسەتە نەگریسەکانی ئەردۆگان
Artikel

$ئایینی ئیسلام وەک ئامرازی بەدیهێنانی سیاسەتە نەگریسەکانی ئەردۆگان$
نووسینی: هاوکار ڕەفیق
بەکالۆریۆس لە زانستە ڕامیارییەکان
وێڕای هەبوونی چەندین ئایین و پێکهاتەی دینی جیاواز لەناو دەوڵەتی تورکیادا، بەڵام ئایینی ئیسلام ئایینی زۆرینەی دانیشتووانی ئەم دەوڵەتەیە، بەجۆرێک زیاتر لە 96%ی هاووڵاتیانی تورکیا، شوێنکەوتەی ئایینی ئیسلامن، ئەم لایەنگیرییە زۆرەش بۆ ئیسلام وایکردووە پارتی دادو گەشەپێدان بەپێی ویست و بەژەوەندی سیاسی خۆی ئایین ڕامبکات و بیکاتە ئامرازێک بۆ بەدیهێنانی حەزە مۆنۆپۆڵی و قۆرخکارییە سیاسییەکانی، لەنگییەکانی دەربارەی مامەڵەکردن لەگەڵ ئایین جێبەجێکردنی لەم چەند ئاستەدا شایەنی ڕەخنەگری و هەڵوەستەی جدییە:
$یەکەم: بەکارهێنانی ڕێسا و بنەماکانی ئایین دژ بە نەیارە ئیسلامییەکانی$
لای پارتی دادو گەشەپێدان گرنگ نییە نەیارەکانی ئیسلامبن، هاوشێوەی دژایەتییەکانی بۆ بزووتنەوەی خزمەت، چونکە لە دیدی ئاکپارتیدا ئەو ئیسلامی ڕاستەقینەیە، یان ڕاسترە بڵێم ئەو نوێنەری ڕاستەقینەی ئیسلامە، سەیرتر لەوە لە ساڵی 2007 کاتێک بزووتنەوەی خزمەت و بەدیاریکراویش فەتحوڵڵا گولەن پشتگیری سیاسەتی پارتی دادو گەشە پێدانی کرد لە سەروبەندی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنداو ئەردۆگانی وەک نوێنەری پاک و بێگەرد ناساند کە تەبایە لەگەڵ بنەماو یاسای ئیسلامی، ئەوە ئەردۆگانیش دانی دەنا بەبزتنەوەی خزمەت و سەرکردەکەی و کارو چالاکی و جوڵەکانی لەدەوڵەتی تورکیادا لەو پەڕی سەربەستی و ئازادی دابو، تەنانەت فەتحوڵڵا گولەن بەباوکی ئیسلامی کۆمەڵایەتی ناودەبرا، بەڵام هەر کە لایەنگرانی گولەن لەکۆتایی ساڵی 2013 تێوەگلانەکانی ئەردۆگانیان لەدۆسیەی گەندەڵی خستەڕو، ئەوا دەستبەجێ ئەردۆگان بوە دوژمنی سەرسەختی گولەن و تا کار گەیشتە ئەوەی لەئازاری 2014دا پاسپۆرتە تورکییەکەی گولەن لەلایەن تورکیاوە پوچەڵکرایەوە.
$أ: بزووتنەوەی خزمەت و کودەتاکەی تورکیا$
دژایەتییەکانی ئەردۆگان بۆ گولەن لەدوای کودەتاکەی 15تەموی 2016 بەلوتکە گەیشت، گولەنی سەردەمی ساڵانی 2007 تا 2013 کە بەباوکی ئیسلامی کۆمەڵایەتی ناودەبراو بە جوانترین نموونەی ئیسلام دەناسێندرا، ناوەکەی گۆڕدرا بۆ دەسەڵاتی هاوتەریب و گومڕاو لادەرو گێرەشوێن، تەنانەت پیاوە ئایینییەکانی ژێر چەتری دەسەڵاتی ئەردۆگان لەلێدوانەکانیاندا گولەنیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کەئایینی کردۆتە ئامرازی وەبەرهێنان و چەواشەکاری، باشترین نموونەش لێدوانەکانی وەزیری کاروباری ئایینی تورکیا پ.د.مەهمەن گۆرمەز بو کە لەنۆیەمین کۆنفرانسی دینی ئۆراسیادا کە لەتورکیا ئەنجامدرا وتیبزافی خزمەت گروپێکی گومڕان، لەبەر ئەوەی دژی دەسەڵاتن.
بەم هەڵسەنگاندنە بێت ئەوەی وەک و خۆیان نەبێتە پاشکۆ و سەرلەقێنی دەسەڵاتدارێکی ستەمکار ئەوە گومڕایە، لای ئەوان ئەو کەسانە دیندارن کەچەپڵەلێدەری دەسەڵاتە ئیستیبدادییەکەی ئەردۆگانن.
لەدرێژەی قسەکانیدا گۆرمەز دەڵێت بزافی خزمەت ئایین و عیبادەتی خودا لەپێناو ئامانجەکانی خۆیان بەکاردەهێنن و لەگەڵ ئارەزوە خواستروەکانی خۆیان دەستکاری دەکەن، بەم پێیە بێت پارتەکەی ئەردۆگان ئایینی ئیسلامی بۆ بەرژەوەندی خۆی و ویستی سیاسی ڕوت بەکار نەهێناوە!، کەدواتر بەشیکارییەکی ڕەخنەگرییەوە لەسەری دەوەستم.
$ب: دین وەک ئامرازێکی سیاسی دژی بزووتنەوەی خزمەت$
پارتەکەی ئەردۆگان لەتۆمەتەکانی بەرانبەر بەگولەنییەکان بەو پێەی لەڕێڕەوی ڕاستەقینەی دین لایان دا بەردەوام بو، بەم چەشنە بەیاسایەکی توندی نادینی دەکەوێتە سزادان و کوشتن و بڕینی لایەنگرانیان، ئەو سەرجەم بڕیارە دیکتاتۆری و خراپەکانی لەژێر بەرگێکی ئایینیدا ڕەوای پێدەدات، باشترین نموونە ئەمانەن:
چەند ڕۆژێک دوای 15تەموز بەتۆمەتی لایەنگری کودەتا، بەفەرمانی ئەردۆگان ئەمانەڕویدا:_
492 فەرمانبەری ئایینی تورکیا بەگومانی پەیوەندیان لەگەڵ بزووتنەوەی گولەن، کەبەم شێوەیە بون:-
186 ئیمام و خەتیب، 36 موفتی، 40 بانگخوازی فەڕمی لەگەڵ چەندین بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئایینی و ڕاویژکاری کاروباری ئایینی، پاشکۆی کاروباری ئایینی.. هتد. بەدەر لەوەی بەهەزاران ئەندام و لایەنگرانی ئەم بزتنەوەیە لەسەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی تورکیادا سزادران، بەڵام من تەنیا ئەم داتایانەم بەلاوە گرنگ بو خستمەڕو.
$ج: ئەمە پیاهەڵدان نییە بە بزووتنەوەی خزمەت$
ئەوەی لەسەرەوە خستمەڕو مامەڵەی پارتێکی ئیسلامییە دژی بزووتنەوەیەکی ئیسلامی، کە لە سەرەتادا کاتێک بزووتنەوە لەساڵانی دوای 2007وە پیاهەڵدان دەکات بەسیاسەتی پارتی دادو گەشەپێدان، ئەم پارتەش لەخۆی دەگۆڕێت و بەڕوحی ئیسلامی دەیناسێنێت، بەڵام دواتر کە بزووتنەوەی خزمەت لەپیاهەڵدان دەوەستێت و ڕوخساری قێزەونی ئەردۆگان بێ پەردە دەخاتە ڕو، ئیتر ئەو کاتە بزووتنەوەی خزمەت بەناشرینترین پەڵە بەسەر ئیسلامەوە دەناسێندرێت، بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە بزووتنەوەی خزمەت ئیسلامێکی پەپولە ئاسایەو ئەو هەرگیز پەیامە ئیسلامییەکەی نەخستۆتە خزمەت کۆی پێکهاتەکانی ناو تورکیا، پرەنسیپی یەکسانی عەدالەتی کۆمەڵایەتی هەرگیز لەپراکتیکیدا ڕەنگی نەداوەتەوە، باشترین بەڵگەی ئەم بزووتنەوە ئیسلامییە ئەوەیە کەبڕوای بەخەباتی ڕەوای کورد نییە، لەبەر ئەوەی کوردەکانی باکوور دیندارنین و وەک ئەم بزووتنەوە، بەناوی دینەوە سەر لە خۆیان و خەڵک ناشوێنن، بەم پێیە هەرگیز گولەن لەگەڵ پڕۆسەی ئاشتیدا نەبوەو دانی نەناوە بەمافی ڕەوای کورد لەم دەوڵەتەدا، ئەو چاوی نابینابوە لە ئاستی بینینی ئەو هەمو کوشتن و بڕین و زیندانیکردنەی کوردی خاوەن مافی زەوتکراو لەم دەوڵەتەدا، بەڵام خۆی بەباوکی ئیسلامی کۆمەڵایەتی دەناسێنێت، لەهەمان کاتیشدا چاوەکانی بەتوندی نوقاندوە لەئاستی توندڕەوی و سەرکوتکارییەکانی پارتی دادو گەشەپێدان، بەرانبەر گەلی کوردی خاوەن مافی ڕەوا.
$دوەم: ئایین لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئاکپارتیدا$
بەحوکمی ئەوەی زۆرینەی تورکیا ئیسلامن، ئەوە ئەم پارتە زۆر بەباشی کەوتە جڵەوگیری ئەم پرسەو بەدوشمی دینی و کاندیدکردنی کەسایەتی دینی کەوتە جوڵاندن و پێشڕەوی هەستی جەماوەی زۆرینەی ئیسلامی تورکیا، بەم کارەی دو ئامانجی بەدەستهێنا:_
$أ: ئامانجی یەکەمی$ ڕاکێشانی دەنگی ئەو کوردانە بو کەئیسلام بون و لەبەر ئەم سیفەتە دەبونە دەنگدەری پارتی دادو گەشەپێدان، چونکە لەباکووری کودستاندا سەرجەم پارتە کودییەکان بەم شێوەیە پەڕگیرنین و ئایین ناکەنە میکانیزمی بانگەشەیان، ئەمە بەدەر لەوەی هەدەپە لەکۆتا هەڵبژاردندا توانی سود لەئایین وەربگرێت و چەندین کەسایەتی دینی جیاواز بێنێتە ڕیزەکانییەوە، بەڵام کەسیان وەک ئاکپارتی نەیتوانیوە لایەنگری ناوخۆی و دەرەکی بە بیانوی ئیسلامبونی خۆی کۆبکاتەوە، بەڵام بەدیوێکی دیکەدا چەندین جار وێنەی ماچ و دەست لەملانی لەگەڵ هونەرمەندو ئافرەتی نیوەڕوتدا بڵاوبۆتەوە کەئەمە هەرگیز وێک نایەتەوە لەگەڵ هیچ بنەماو یاساو ئەرکانێکی دینی، ئەمە ڕێک پیشاندانی ئەو پەندە کوردییە کەدەڵێت بانێک و دو هەوایە!.
$ب: ئامانجی دوەمی$ تەکفیرکردنی ئەو پارت و لایەن و پێکهاتانەیە کەهەڵگری پەیامی دیینی نین، ئەو وەک نوێنەری ڕاستەقینەی ئیسلام دەردەکەوت و خۆی دەناساندو هەستی خەڵکی خۆشباوەڕی بەرەو لای خۆی جڵەوگیر دەکرد، بەم شێوە لایەنگران و هەڵسوڕاوانی ئەم پارتە لەهەمو شوێنێکی تورکیا دەیانوت ئیسلام فەرمان بەوە دەکات دەنگ بدرێت بەپارتەکەی ئەردۆگان، بێجگە لەم بژاردەیە چارەسەرێکی تر لەبەردەمدا نییە.
$سێهەم: پیرۆزکردنی ئەردۆگان و پارتەکەی لەلایەن شوێنکەوتوانییەوە$
بەکارهێنانی ئایین تەنیا لەم چوارچێوەیەدا ڕانەوەستاوە، بەڵکوو بۆ ڕاکێشانی جەماوەرو خرۆشاندنیان، لایەنگرانی پارتی دادو گەشەپێدان هەستاون بەموقەدەسکردن و پیرۆزکردنی لەڕادەبەدەری ئەردۆگان، پەیوەند بەم پرسە چەند نموونەیەک دەخەینەڕو:_
سەرۆکی پێشوی ئاکەپە: ئێمە تامەزرۆ و ئاشقی ئەردۆگانین، ئەو بۆ ئێمە پێغەمبەری دوەمە.
ئەفکان ئالا: ئەردۆگان وەک پێغەمبەر توشی غرور نابێت و سەرکەوتوترە لەئەو.
بەم چەشنە ئەندام پەڕڵەمان و وەزیرەکانی ئاکپارتی بەلێدوانەکانیان لەهەوڵی پیرۆزکردنی ئەردۆگانن، بەدەر لەوە زۆرێک لەئەندامەکانی ئێستای ئەم پارتە کەپێشتر سەر بەئاکپارتی نەبون لەنموونەی نوعمان کورتوڵموش یاریدەدەری سەرۆک وەزیران و سولەیمان سۆلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیاو ئەندامی پێشوی پارتی دیموکراتی تورکیا، پێش چونە ناو ئەم پارتەوە ئەردۆگاننیان بەکافرو بێ دین دەناساند، بەڵام کاتێک هەستیانکرد جوگرافیای پارتەکەی ئەردۆگان ژینگەیەکی لەبارترە بۆ هێنانەدی ویست و ئارەزوە سیاسی و تایبەتییەکانیان، کەوتنە پیاهەڵدان و پیرۆزناساندنی ئەردۆگان و سەد پلە قسەکانیان هەڵگەڕاندەوە.
$چوارەم: نەیارە کوژراوەکانی کودەتاکەی تورکیا نوێژی مردویان لەسەر ناکرێت$
پارتی دادو گەشەپێدان، بەفتوای دینی موفتییەکانی، بازدەدات بەسەر ڕێسا بنچینەییەکانی ئایینی ئیسلامدا، چەند ڕۆژێک دوای کودەتاکەی تورکیا، لیژنەی کاروباری ئایینی تورکیا لە فەتوایەکدا ڕایگەیاند بەهیچ جۆرێک جائیز نییە نوێژی مردو لەسەر ئەو (104) جەنازەیە بکرێت کە لەڕیزەکانی کودەتادا دژی دەسەڵاتەکەی ئەردۆگان کوژراون.
بەڵام ئەم فەتوایە ئەو کەسانەی نەگرتەوە کە لەڕیزەکانی لایەنگرانی ئەردۆگاندا کوژراون، چونکە ئەوان جیاوازترن و تەنانەت هەڵگری ناوی شەهیدن، چونکە ئەوان دژایەتی دەسەڵاتیان نەکرد بەڵکوو بەرگرییان کرد، ئەوان خیانەتی نیشتیمانیان نەکرد بەڵکوو بەرگرییان لەئایین و نوێنەری ئایینی ئیسلام کرد، بەبڕوای ئەم لیژنەیە ئەو (104) جەنازەیە تەنیا بەناو ئیسلامن.
پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، ئایا ئەم فتوایە لەگەڵ پرەنسیپ و مەبادیئەکانی ئیسلامدا وێکدێتەوە؟ ئایە ئیسلام مەنعی نویژی مردو دەکات؟ ئایە ئەرکانە گشتییەکانی نویژی مردو لە ئیسلامدا ئەم ڕیزپەڕەیان هەیە؟ ئایە لەژێر چ بیانویەکدا ئەم لیژنەیە ڕەوایی دەدات بەم فەتوا ناڕەوایە؟
خۆ ئەگەر هەر ئەم پیاوە ئایینییانە هاوسۆزبونایە لەگەڵ گولەنییەکان و ئەردۆگانیان بەحەق نەزانیایە، گەر سەر بەبزووتنەوەی خزمەتیش نەبونایە، هەر چارەنووسیان وەک ئەوانی لێدەهات و بەتۆمەتی خیانەتی نەتەوەیی سزای توند دەدران.
$پێنجەم: گۆڕستانی خیانەتکاران، جارێکی تر دین بۆ مەرامی سیاسی!$
ئەم (104) جەنازە کوژراوەی ڕیزەکانی سوپا، تەنیا بەوە کۆتاییان نەهات کەنوێژی مردویان لەسەر نەکرێت، بەڵکوو بەبێ هیچ مەراسیمێکی ئایینی بەخاکسپێردران، لەهەموی سەیرتر ئەوەیە، ئەم کوژراوانە نەبرانە (گۆڕستانی گشتی) بەڵکوو گۆڕستانێکی تایبەتیان بۆ درووستکراو ناوی لێنرا گۆڕستانی خیانەتکاران.
$شەشەم: دین دژی کوردانی باکوور$
ئاکپارتی بەبیانوی بێباوەڕی کوردان و پارتە کوردییەکانەوە ڕەوایی دەدات بەکوشتن و بڕینەکانی، ئەو تەنیا بەوەوە ناوەستێت کورد لەم دەوڵەتەدا قەتڵوعام بکات، بەڵکوو بەبیانوی چەپگەراو سۆشیالیست بونیانەوە، تاوانباریان دەکات و هەوڵی ناشیرنکردنیان دەدات و لە کۆتایشدا زیندانی و ئیهانەیان دەکات، تا دەگات بەکوشتن و لەناوبردن و سڕینەوەی ناسنامەیان، لەهەمو کارەساتبارتر ئەوەیە پارتە ئیخوانییەکانی هەرێمی کوردستانیش نابینان لەئاست ئەم ناحەقیانەداو بەئاشکرا لایەنگری خۆیان بۆ ئەردۆگان و دارو دەستەکەی دەردەبڕن و شەوی ڕودانی کودەتا شکستخواردوەکە هەتا بەیانی خەویان لێزڕا.
$دەرئەنجامێکی گشتی:$
بەپێی پرەنسیپی کارکردنی پاتی دادو گەشەپێدان بێت، گرنگ نییە ئیسلامیت یان نا، گرنگ ئەوەیە سەرلەقێنی دەسەڵاتی سیاسی بیت، گەر هات و هەڵگری پەیامی ئیسلامی بیت و هاماهەنگ بیت لەگەڵ ئەو سیستمە سیاسییەی هەیە، ئەوە تۆ دۆست و هاودین و هاوخەباتی گولەنییەکان (لە 2007 تا 2013بەنموونە)، بەڵام هەر کەلایەنگری خۆت گۆڕی بۆ دژایەتی با ئیسلامیش بیت، ڕاستەوخۆ دەبیتە گومڕاو لادەرو تیرۆرست (گولەنییەکان لەدوای 2013 تا ئێستا، باشترین نموونەی ئەم باسەن)، ئەگەر دیندادار نەبیت و دژی دەسەڵاتی سیاسیش بیت ئەوە دوجار گومڕاو تیرۆرست و ناپاکی (پارتە کوردییەکانی باکوور بەنموونە)، دین واتا میکانیزمی سەرخستنی سیاسەت، قوربانیدان بەدین لەپێناو سەرخستنی دەسەڵاتدا، دین هەر کاتێک کاریگەربو تەبەنی بکرێت و خەڵکی پێ جڵەوگیر بکرێت (بەکارهێنانی دین لەبانگەشەی هەڵبژاردندا، لەلایەن ئاکپارتیەوە)، بەدەر لەوە پێویستە لەپێناو سەرخستنی پەیامی سیاسی و شەخسیدا، لیژنەی فتوای گوێڕایەڵ درووستبکرێت، (فتوا ناڕەواکانی دوای کودەتا بەنموونە). [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 527 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پلاتفۆڕمی دابڕان - 01-11-2016
Verlinkte Artikel: 1
Geschichte und Ereignisse
Gruppe: Artikel
Publication date: 01-11-2016 (8 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Untersuchung
Inhaltskategorie: Religion und Atheismus
Technische Metadaten
Artikel Qualität: 94%
94%
Hinzugefügt von ( هومام تاهیر ) am 27-11-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( زریان سەرچناری ) auf 28-11-2022
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) am 03-04-2024 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 527 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Artikel
Pteridophyta und Anthophyta aus Mesopotamien und Kurdistan sowie Syrien und Prinkipo
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Mely Kiyak
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Serdar Karakoç
Biografie
Hüseyin Aykol
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Ismail Küpeli

Actual
Bibliothek
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Einbruch ins verschlossene Kurdistan
Biografie
Nadir Nadirov
28-03-2022
هەژار کامەلا
Nadir Nadirov
Bibliothek
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
05-06-2024
هەژار کامەلا
Christen und Jesiden im Irak : aktuelle Lage und Perspektiven
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Serdar Karakoç
Neue Artikel
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
13-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Hüseyin Aykol
11-07-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Serdar Karakoç
11-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
10-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
09-07-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
25-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Kurdische Märchen Und Volkserzählungen
11-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Das Kadiamtsprotokollbuch von Mārdīn 247: Edition, Übersetzung und kritischer Kommenta
11-06-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
100 Jahre Türkei Die Republik zwischen Tradition und Erneuerung
11-06-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  523,047
Bilder  105,777
PDF-Buch 19,704
verwandte Ordner 98,646
Video 1,420
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Artikel
Pteridophyta und Anthophyta aus Mesopotamien und Kurdistan sowie Syrien und Prinkipo
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Bozan: In Kurdistan herrscht Kolonialrecht
Biografie
Fevzi Özmen
Artikel
DIE LEBENSGESCHICHTE VON YILMAZ GÜNEY UND EIN ÜBERBLICK SEINER FILMKUNST
Biografie
Leyla Îmret
Bibliothek
Wiener Jahrbuch für Kurdische Studien
Biografie
Mely Kiyak
Bibliothek
Reisebericht über Tur Abdin - Berg der Knechte Gottes
Artikel
Entwicklung des muttersprachlichen Unterrichts Kurdisch in der Bundesrepublik
Artikel
Der Völkermord von 1915: Anfang vom Ende des syrisch-aramäischen Christentums im Vorderen Orient
Bibliothek
Muttersprachlicher Unterricht in kurdisch Entwicklung von Unterrichtsmaterialien
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Saya Ahmad
Biografie
Serdar Karakoç
Biografie
Hüseyin Aykol
Bibliothek
Lehrbücher-Katalog Kurdische Lehrbücher für Kinder
Biografie
Ismail Küpeli
Ordner
Artikel - Inhaltskategorie - Legal Artikel - Inhaltskategorie - Menschenrecht Artikel - Inhaltskategorie - Politik Artikel - Art der Veröffentlichung - Born-digital Artikel - Dialekt - Deutsch Artikel - Inhaltskategorie - Anthropologie Artikel - Inhaltskategorie - Artikel und Interviews Artikel - Provinz - Süd-Kurdistan Artikel - Inhaltskategorie - Medien Artikel - Provinz - West-Kurdistan

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.407 Sekunde(n)!