Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
38 Jahre bewaffneter Kampf der PKK in Kurdistan
05-09-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Adnan Koucher
29-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Sason (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Kozluk (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Hasankeyf (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Gercüş (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Beşiri (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Batman (Stadt)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
26-08-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Sefik Tagay
26-08-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel
  534,682
Bilder
  108,977
PDF-Buch
  20,134
verwandte Ordner
  102,924
Video
  1,508
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,623
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,614
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,564
فارسی - Farsi 
9,229
English - English 
7,489
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Gruppe
Deutsch
Artikel 
898
Bibliothek 
330
Biografie 
257
Plätze 
86
Dokumente 
33
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
323
PDF 
31,128
MP4 
2,473
IMG 
199,482
∑   Alles zusammen  
233,406
Suche nach Inhalten
Biografie
Deniz Kadah
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Kafir: Allah sei Dank bin i...
Bibliothek
Das Kurdenproblem Von 1978 ...
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
پەیماننامەی نەسوح پاشا
Kurdipedia ist das größte Projekt zur Archivierung unserer Informationen.
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî0
English0
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

پەیماننامەی نەسوح پاشا

پەیماننامەی نەسوح پاشا
ناونیشانی بابەت: پەیماننامەی نەسوح پاشا
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#
یەکەم- قۆناغی یەکەمی سێیەم پەیماننامەی جەنگی نێوان دەوڵەتانی عوسمانی و سەفەوی کە لەنێوان ساڵانی (1603- 1612ز)دا بووە:

پەیماننامەی نەسوح پاشا بە سێیەمین پەیماننامەی ئاشتی دادەنرێت، لەنێوان هەردوو #دەوڵەتی عوسمانی# و سەفەویدا کە لە ڕێکەوتی (20- 11/تشرینی دووەم- 1612) واژۆ کراوە لە سەردەمی #سوڵتان ئەحمەدی یەکەم# (1603- 1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و #شا عەباسی یەکەم# (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی #ئێران#دا. ئەو پەیماننامەیە پاش ئەوە دێت کە شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) توانیی مەترسیی خاناتی بوخارای ئۆربەکەکان لەسەر سنووری ڕۆژهەڵاتی دەوڵەتەکەی نەهێڵێت و کێشە و گرفتە ناوخۆییەکانی چارەسەر کرد و لە ساڵی (1602ز) کێشە و گرفت کەوتە نێوان عەلی پاشای والیی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری #تەورێز#ی ناوەندی #پارێزگای ئازەربایجان#ی ڕۆژهەڵاتی سەر بە #کۆماری ئیسلامیی ئێران#ی ئێستا و حاکمی شاری شاری #سەڵماس#ی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوە بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لەژێر دەستی عەلی پاشای والیی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری تەورێز هێرشیان کردە سەر شاری سەڵماس و تاڵانی و کۆشتاری زۆریان کرد، #غازی بەگ#ی کورد پەنای بردە بەر شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بۆ ئەوەی لە بەرانبەر عەلی پاشای والیی دەوڵەتی عوسمانی لە شاری تەورێز یارمەتیی بدات و ئەوەیش بە سەرکردایەتیی هێزێکی گەورەی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگای تەورێز جووڵا و گەمارۆی شارەکەی دا و پاش ئەوەی بۆ ماوەی (22) ڕۆژ گەمارۆی شارەکەیان دابوو، لە ڕێکەوتی (26- 9/سێپتامبەر- 1603ز)دا هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە سەرکردایەتیی شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران، توانییان شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا بگرنەوە، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە جلوبەرگی خەڵکی شارەکەوە چوونە ناو شار و ژمارەێک سەربازی تر بە ناوی بازرگانییەوە چوونە ناو شاری تەورێز و ئەوە بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی توانییان بە کەمترین زیان شاری تەورێزی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئێستا بگرنەوە و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی شکست پێ بهێنن و دواتر لەگەڵ شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران نوێنەری ناردە لای عەلی پاشای والیی شاری تەورێز کە پێی بڵێت کەوا شاری تەورێزی گرتووتەوە، والیی عوسمانیی شاری تەورێز ویستی دووبارە شارەکە بگرێتەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی توانییان جارێکی تر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لەو ناوچەیە بە سەرکردایەتیی عەلی پاشای والیی شاری تەورێز تێک بشکنن و لەو کاتەدا سوڵتان محەمەدی سێیەم (1595- 1603ز) سیانزدەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی کۆچی دوایی کرد و سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603- 1617ز) چووە سەر تەختی سوڵتانیەتیی دەوڵەتی عوسمانی و بووە چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و شاری #ئیستانبوڵ#ی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانیی گرت و کاریگەریی کردە سەر سەربازانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە بەرەی سنووری ڕۆژهەڵات، چونکە بێئومێد بوون، کە سەربازیان لە شاری ئیستانبوڵی پایتەخت بۆ ڕەوانە بکرێت بۆ بەرەکانی جەنگ لەدژی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی، لەو کاتەدا لە باکووری #ڕووباری ئاراس# هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە فەرماندەیی زولفیقار خان، والیی تەورێزی دەوڵەتی سەفەوی بەرەو شاری نەخجەوانی پایتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمیی نەخجەوانی سەر بە کۆماری ئێستای ئازەربایجان کشان، لە هەمان کاتدا هێزەکانی سوپای دەولەتی عوسمانی توانای بەرگرییان نەبوو لە بەرانبەر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەویدا، ئەوەش وای کرد کە سەربازەکانی هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی داوای پاراستنی گیانی خۆیان کرد و فەرماندەیی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی زولفیقار خان دڵنیایی دانێ و دواتر خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی کرد و ئەوە بوو زولفیقار خان لە ڕێکەوتی (26- 10/ئۆکتۆبەر- 1603) بەبێ شەڕ چووە ناو شاری نەخجەوانی پایتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمیی نەخجەوانی سەر بە کۆماری ئێستای ئازەربایجان و بەوەش توانییان شارەکە بگرن و دواتر شارەکانی ئازەربایجان یەک لە دوای یەک دەستیان بەسەردا گیرا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو شارە ئەرمەنییەکان کشان، ئەیڕەوان (ڕەوان) دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەی (6) مانگ و (23) ڕۆژ، لە ڕێکەوتی (8- 6ی ئۆکتۆبەری 1604) گیرا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی هەوڵی سەرنەکەوتوویان دا بۆ دووبارە دەستبەسەرداگرتنەوەی ئەو ناوچانەی لە دەستیان دابوو، بەڵام شکستیان هێنا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو باکوور پێشڕەویی بکەن لە ڕێکەوتی (6- 9ی سێپتامبەری 1605) لە شەڕی #ورمێ#ی ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی شکستێکی گەورەیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی هێنا و دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو شاری #یەریڤان# (#ئەیروان#)ی پایتەختی ئێستای کۆماری ئەرمینیا پێشڕەوییان کرد، بەڵام لاوازی و ورەنزمیی سەربازانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بۆ بەرگری لەو شارە، ئەو هەلەی دایە دەست هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی کە گەمارۆی سەر شاری یەریڤان (ئەیروان)ی پایتەختی ئێستای کۆماری ئەرمینیا توند بکەن و لە ڕێکەوتی (28- 5ی ئایاری 1604) هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی توانییان هەرسێ قەڵای شارەکە بڕووخێنن و نزیکەی چوار هەزار سەربازی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لەو شەڕەدا کوژران و باقی تریان خۆیان ڕادەستی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران کرد و ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی بەدیل گرت و لە ڕێکەوتی (6- 7ی یولیوی 1606) شاری گەنجە و لە ڕێکەوتی (27- 6ی یونیوی 1607) شاری شماە بگرێتەوە لە کۆماری ئازەربایجانی ئێستا و دواتر توانییان دەست بگرن بەسەر بەشێکی زۆری هەرێمی شیروان و پاشان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بەرەو ناوچەکانی تری ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی پێشڕەوییان کرد و سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603- 1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی پاش ئەوەی توانیی پشێوییەکانی شاری ئیستانبوڵی پایتەخت سەرکوت بکات و زۆر بەخێرایی کەوتە خۆئامادەکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی، ئەوە بوو توانیی شارەکانی نەهاوەند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەورێز لە هەرێمی ئازەربایجانی ئێران و چەند شارێکی تری بگرێت و فەرمانی بە سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) (1580- 1582ز) (1589- 1591ز) (1593- 1595ز) (1595ز) سی و هەشتەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی دەرکرد، کە ئەو ناوچانەی لە دەستیان چووە بیگرێتەوە و دواتر هەڵمەت بەرەو ناو قووڵایی خاکی وڵاتی ئێران ببات و دەوڵەتی سەفەوی بڕووخێنێت و دواتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی گەیشتنە سنووری نێوان هەردوو دەوڵەت و لە شاری #قارس# لە باکووری کوردستان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی دووبارە دەستیان کردووە بە خۆڕێکخستنەوە و چەندین هەواڵی ناخۆش لە شاری ئیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بۆ شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) هات، کە بەپێی هەواڵەکان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەرەو شاری نەخجەوانی پایتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمیی نەخجەوانی سەر بە کۆماری ئێستای ئازەربایجان و شاری یەریڤان (ئەیروان)ی پایتەختی ئێستای کۆماری ئەرمینیا پێشڕەویی دەکەن و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) بە ژمارەیەکی زۆری سەربازانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی نەیتوانی ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی ببێتەوە و بەرەو شاری تەورێز گەڕایەوە و خۆی لەو شارە توند کرد بۆ ئەوەی بەرگری لە بەرانبەر بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بکات و نەهێڵێت سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) (1580- 1582ز) (1589- 1591ز) (1593- 1595ز) (1595ز) سی و هەشتەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بگاتە ناو خاکی وڵاتی ئێرانی ئێستاوە و هەروەها کۆمەکی سەربازیی بۆ بێت و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) دەستی کرد بە سووتاندنی ئەو زەوییە کشتوکاڵییانەی کە لەسەر ڕێگەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بوون و هەر هەموو دانیشتوانی ئەو سەر ڕێگەیانەی ڕاگواست بۆ ناو شار، کە نزیکەی (20) هەزار کەس دەبوون، کە ژمارەیەکی زۆری ئەرمەنییان تێدا بوو و لە ترسی برسێتی و قڕکردنیان لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەوە و دەستی کرد بە نۆژەنکردنەوەی بەشە ڕووخاوەکانی قەڵای تەورێز و بەشی نوێی درووست کرد بۆ بەرگریکردن و دابینکردنی چەک و تەقەمەنی و جبەخانەی سەربازی و خۆراک کە (3) ساڵ بکات و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەهۆی ساردی و سەرما و بارینی بەفر و ئەو کارانەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی لەسەر ڕێگەی نێوان شاری قارس لە باکووری کوردستان و شاری نەخجەوانی پایتەختی کۆماری ئۆتۆنۆمیی نەخجەوانی سەر بە کۆماری ئێستای ئازەربایجان ئەنجامیان دابوو، نەیانتوانی بەرەو قووڵایی ناو خاکی ئێرانی ئێستا پێشڕەوی بکەن و پاش ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی مردن، ناچار بوون پاشەکشێ بکەن بەرەو شاری وانی ناوەندی ئەیالەتی وان لە باکووری کوردستان، بەوەش پلانی شا عەباسی یەکەم (گەورە) سەر کەوت و سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) (1580- 1582ز) (1589- 1591ز) (1593- 1595ز) (1595ز) سی و هەشتەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بە خۆیدا چووەوە، بەڵام بەر لەوەی ڕێزەکانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی ڕێک بخاتەوە، ئەوە بوو هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە فەرماندەیی وێردی خان بەرەو شاری وان پێشڕەوییان کرد و گەمارۆی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانیی دا لەو شارەدا و باری ناخۆش و سەختی بۆ هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی هاتە پێشەوە و سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) (1580- 1582ز) (1589- 1591ز) (1593- 1595ز) (1595ز) سی و هەشتەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی داوای یارمەتیی سەربازیی لە شاری ئیستانبوڵی پایتەخت کرد و هەواڵی ئەوە هات هێزەکانی سوپایەکی تری دەوڵەتی عوسمانی بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی تری سوپای دەوڵەتی عوسمانی بەڕێ کەوتن، بەڵام نەیانتوانیوە بگەنە هێزەکانی تری سوپای دەوڵەتی عوسمانی تووشی شکست هاتن لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی و دواتر سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) و فەرماندەکانی تری هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی لە دەریاچەی وانەوە بەرەو قووڵایی خاکی دەوڵەتی عوسمانی گەڕانەوە و هەندێ هێزی تری سوپای دەوڵەتی عوسمانی پەیوەوندییان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی بە فەرماندەیی سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) (1580- 1582ز) (1589- 1591ز) (1593- 1595ز) (1595ز) سی و هەشتەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی کرد، بەمەش ژمارەی سەربازانی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی گەیشتە (100) هەزار سەرباز و دووبارە هێرشی کردە سەر هەرێمی ئازەربایجان و شاری سەڵماسی ناوەندی شارۆچکە (قەزا)ی سەڵماسی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرت و لەو کاتەدا شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران لە شاری خۆی سەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ئەوە بوو شارەکەی بەجێ هێشت بە مەبەستی نزیکبوونەوە لە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و لە ڕێگەی هەواڵدەرە سیخۆرەکانییەوە زانیی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی ژمارەی سەربازەکانیان زۆرە کە نزیکەی (100) هەزار سەرباز دەبێت و ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی نزیکەی (62) هەزار سەرباز دەبێت و سەرەتا شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) ترسا کە ڕاستەوخۆ بەڕەنگاریان بێتەوە و وای بە باش زانی بەرەو شاری تەورێز بکێشێتەوە بەڵام فەرماندە سەربازییەکانی ئەوەیان ڕەت کردەوە و داوای هێرشی لەناکاویان بۆ سەر هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی دەکرد و ئیتر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە فەرماندەیی وێردی خان هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی و لە ڕێکەوتی (24- 11ی تشرینی دووەمی 1605) شەڕ لەنێوان هەردوولا بەرپا بوو، هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و شکستیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی هێنا و سینان پاشا (جیغال ئۆغلی) (1580- 1582ز) (1589- 1591ز) (1593- 1595ز) (1595ز) سی و هەشتەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی کە لەو کاتەدا فەرماندەیی باڵای گشت هێزەکانی دەوڵەتی عوسمانی بوو ڕای کرد بەرەو شاری #ئامەد# (دیاربەکر)ی ناوەندی ئەیالەتی ئامەد (دیاربەکر) لە باکووری کوردستان و دوای دوو ڕۆژ لەو شکستە واتا لە ڕێکەوتی (24- 11/تشرینی دووەم- 1605) کۆچی دوایی کرد و دواتر سوپای دەوڵەتی سەفەوی بە سەرکردایەتیی شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران لە مانگی حوزەیران- یولیوی ساڵی (1606ز) شاری تەفلیس پایتەختی ئەو کاتەی شانشینی کاختییەکان و پایتەختی ئێستای کۆماری گورجستان (جۆرجیا)ی و شاری گەنجەی لە کۆماری ئازەربایجانی ئێستا داگیر بکات و توانیی سەرجەم قەڵا و شارەکانی هەردوو بەشی ئازەربایجان بگرێتەوە.

$دووەم- دەستپێکردنی گفتوگۆی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی سەفەوی و دەوڵەتی عوسمانی:$

ئەو دۆخە نالەبارەی کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانی تووشی هاتبوون وای کرد کە دەروێش محەمەد پاشا (1606ز) پەنجام و یەکەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی پێشنیاری ئاشتی بۆ شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران کرد و بۆ ئەم مەبەستە نامەیەکی بۆ شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) نارد و پێشنیاری کرد کە شەڕ بوەسێت بەهۆی ماندووبوونی سەربازانی هێزەکانی سوپاکانی هەردوو دەوڵەت لە شەڕکردن و کەمیی بەروبوومی کشتوکاڵی کە گرفتی سەرەکی درووست کردبوو بۆ هەردوو دەوڵەت و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران بەو پێشینارە ڕازی بوو و غازی خانی وەکوو نوێنەری خۆی بۆ شاری ئیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی ڕەوانە کرد بە کۆمەڵێک دیاریی گرانبەهاوە بۆ سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603- 1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و لە نامەکەدا شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران پێشنیاری ئەوەی کرد، کەوا ئاشتەوایی نێوانیان بە هەمان مەرجەکانی ڕیککەوتننامەی ئاماسیای ساڵی (1555ز) بێت، بەڵام شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران چاوەڕیی وەڵامی سوڵتان ئەحمەدی یەکەمی نەکرد و دەستی کرد بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنەوەی ئەو شارانەی هەرێمی ئازەربایجانی باکوور، کە ئەوە بوو شارەکانی بادکۆیە و دەربەند بێ شەڕ گیرانەوە، بەڵام هەندێک قەڵا خۆیان بە دەستەوە نەدا، وەکوو قەڵای شەمماخی پایتەختی هەرێمی شێروان، بۆیە شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ناچار بوو هێرش بکاتە سەری و داگیری بکات و دەستی کرد بە تەمێکردنی ئەو هۆزە کوردانەی کە لایەنگریی دەوڵەتی عوسمانییان کردبوو و هەروەها پەنابردنی هەزاران کەسی ڕاپەڕیوی هۆزی جەلالییەکانی کورد لە باکووری کوردستان بۆ لای شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران و ئەوە بوو ئەو هەزاران کەسەی هۆزی جەلالییەکانی کورد لە ناوچەکانی هۆزەکانی تری کوردان نیشتەجێ کرد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لەو کاتەدا داستانی #قەڵای دمدم#ی میرنشینی برادۆست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی دا لە ساڵی (1608ز) دا و کاتێک هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەفەوی هێرشیان کردە سەر قەڵای دمدمی میرنشینی برادۆست و ئەوە بوو کوردانی میرنشینی برادۆست بە سەرکردایەتیی میر قەرەتاج کە بە #ئەمیرخانی یەکدەست# (#خانی لەپزێڕین#) ناسرابوو، کە تا دواسەرباز لە هێزەکانی سوپای میرنشینی برادۆست قارەمانانە جەنگان، بەڵام دواتر قەڵای دمدم داگیر کرا و بەوەش داستانی قەڵای دمدم بووە مێژووێکی گەش لە بەرخۆدانەکانی کوردان دژی داگیرکەرانی ئێرانی و عوسمانی و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران توانیی بزووتنەوەیەکی تری کوردی بە سەرکردایەتیی #میر قوباد خان# (؟- 1610ز) میری میرنشینی #موکریان# لە #قەڵای گاودۆڵی# سەرکوت بکات لە ساڵی (1610ز)دا. دوای ئەوەی موراد پاشای کویوچو (1606- 1611ز) پەنجام و دووەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی لە جێگەی دەروێش محەمەد پاشا (1606ز) پەنجام و یەکەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی کرایە سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و موراد پاشای کویوچو (1606- 1611ز) پەنجام و دووەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی بینی کە تەرازووی هێز لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی سەفەویدایە، هەربۆیە نێردراوێکی بۆ لای شا عەباسی یەکەم (گەورە) نارد و تکای لێ کرد، کە شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران لەگەڵ سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603- 1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی دەست بکەن بە نامەگۆڕینەوە بۆ ئەوەی ئاشتی لەنێوانیان بەرپا بێت، بەڵام دەوڵەتی عوسمانی مەرامێکی ڕاستەقینەیان نەبوو بۆ ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی سەفەوی و ئەوە بوو موراد پاشای کویوچو (1606- 1611ز) پەنجام و دووەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی، هێزێکی زۆری سوپای دەوڵەتی عوسمانیی بە سەرکردایەتیی ئەکرەم پاشای نارد بۆ وڵاتی ئێران ئێستا بە بیانووی دانووساندن لەگەڵ شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران و ئەو کارەی سەرانی دەوڵەتی عوسمانی نیگەرانی لەلای شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران درووست کرد، هێزێکی زۆری سوپای دەوڵەتی سەفەوی ئامادە و ساز کرد بۆ بەڕەنگاربوونەوەی هەر مەترسییەک کە تووشیان هات و کاتێک هەواڵی ئامادەسازییەکانی شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران گەیشتە لای موراد پاشای کویوچو (1606- 1611ز) پەنجم و دووەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و ئەوەش نامەیەکی نارد بۆ شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران و تێدا نیازپاکی و ئامادەیی خۆی بۆ ئاشتی دەڕبری، کە بەپێی ڕیککەوتننامەی ئاماسیای ساڵی (1555ز) بێت، ئەوەش لە کاتێکدا بوو دەوڵەتی عوسمانی بارودۆخێکی سەختی ئابووریی دەگوزەراند و گەنجینەکانی دەوڵەت نزیک بوون لە مایەپوچبوون و بەردوامیدان بە شەڕ لە بەرژەوەندیی دەوڵەتی عوسمانی نەبوو و هەروەها نامەگۆڕینەوە لەنێوان دایکی سوڵتان ئەحمەدی یەکەم (1603- 1617ز) چواردەم سوڵتانی دەوڵەتی عوسمانی و پووری شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران ئەنجام درا و دواتر هەردوو لایەن گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە شەڕ لە بەرژەوەندییان نییە و پەلە بکەن لە ئاشتەوایی نێوانیان و شا عەباسی یەکەم (گەورە) (1588- 1629ز) پێنجەم شای دەوڵەتی سەفەویی ئێران قاسم بەگی وەکوو نوێنەر ناردە شاری ئیستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی عوسمانی بۆ دەستکردن بە گفتوگۆ و دانووستاندنی ئاشتی لەگەڵ نەسوح پاشای دامات (1611- 1614ز) پەنجام و سێیەم سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی عوسمانی و ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (20- 11/تشرینی دووەم- 1612) پەیماننامەی نەسوح پاشا لە نێوان دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی سەفەویی ئێران واژۆ کرد، کە بە گوێرەی ئەو پەیماننامەیە شارەکانی تەورێز لە هەرێمی ئازەربایجانی ئێران و شاری وان لە باکووری کوردستان و شاری شێروان و تەواوی هەرێمی شێروان بۆ دەوڵەتی سەفەوی بەجێ هێشتران، بە مەرجێک شای دەوڵەتی سەفەوی ساڵانە نزیکەی دوو سەد باری حوشتر لە ئاوریشم کە دەکاتە (59.000) کلیۆ گرام و هەروەها شایانی ئاماژە پێکردنە هەر بە گوێرەی پەیماننامەکە دەوڵەتی عوسمانی نزیکەی (400.000) کیلۆمەتر چوارگۆشەی لە کۆی (570.000) کیلۆمەتر چوارگۆشە کە دەوڵەتی عوسمانی بە چارەگەسەدەێک دەستیان بەسەردا گرتبوو لە خاکی دەوڵەتی سەفەوی بۆ دەوڵەتی ناوبراوی گێڕایەوە و هەروەها ناوچەکانی ورمێ و کۆکجە لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئاراس و کۆر بە دەربڕێنێکی ڕوونتر و شارەکانی ڕەوان، نەخجەوان و قەرەباغ، شێروان باکوور و باشوور، لە بەرانبەر ئەوەدا گەورەتری بەشی گورجستان (خۆرجیا)، داغستان و ناوچەکانی باکووری قەوقاز لای دەوڵەتی عوسمانی ئەمێنێتەوە.

$بەندەکانی پەیماننامەی نەسوح پاشا$
بەندی یەکەم- دەوڵەتی عوسمانی ڕەزامەندیی دەڕبری لەسەر گێڕانەوەی ئەو زەوییانەی کە بەپێی پەیماننامەی فەرهادپاشا درابوو بە دەوڵەتی عوسمانی.
بەندی دووەم- دووبارە داڕشتنەوەی سنووری نێوان هەردوو دەوڵەت بەپێی پەیماننامەی ئاماسیای ساڵی (1555ز).
بەندی سێیەم- دەوڵەتی سەفەوی ڕەزامەندیی دەڕبری لەسەر بەخشینی نزیکەی دوو سەد بار لە ئاوریشم (59.000) کیلۆگرام.
بەندی چوارەم- گۆڕینی ڕێگەی حاجیانی ئێران کە بە ڕێگەی سووریا تێپەڕ دەبوو کە لەجیاتی ئەو ڕێگەیە، ڕێگەی ئێڕاق بەکار بهێنن.
$سەرچاوەکان$
1- شاکر سابر الزابت: العلاقات الدولیە و معاهدات الحدود بین العراق و ایران- بەغدا1966ز.
2- د. عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانی دا- #سلێمانی#2004ز.
3- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکۆپیدیای گشتی- سلێمانی ساڵی2005ز.
4- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان- #هەولێر#2005ز.
5- کەمال بورکای: کورد و کوردستان- وە: عەلی فەتحی- هەولێر2008ز.
6- کۆمەڵێک نووسەر: عوسمانییەکان- وە: سەلام عەبدوڵکەریم- سلێمانی2008ز.
7- کۆمەڵێک نووسەر: بەشێک لە پەیمانەکانی دژی کورد- وە: ساڵح هەرکی- هەولێر2008ز.
8- فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆجیای کوردستان625پ.ز- 1932ز- هەولێر2011ز.
9- ئەحمەد حەمەدمین و دڵشاد مەحموود عەبدوڵڕەحمان: کاریگەری پەیماننامەی زەهاو 1639 لە سەر کوردستان- هەولێر2011ز.
10- لازاریف. ن: مێژووی کوردستان- وە: وشیار عەبەوڵڵا سەنگاوی- هەولێر2012ز.
11- د. مەیمونە هەمزە مەنسوور: مێژووی دەوڵەتی عوسمانی- وە: هۆگر ڕەحمان قادر- هەولێر2014ز.
12- بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست- وە: عەبدوڵڵای ڕەسوڵی- سلێمانی2014ز.
13- د. موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانی- وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد- سلێمانی2015ز.
14- د. محەمەد تەقوش: عوسمانی/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا- وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە- هەولێر2015ز.
15- ساڵح قەفتان: مێژووی نەتەوەی کورد- سلێمانی2021ز.
16- پ. ی. د. بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی ئێڕاق لە سەردەمی عوسمانی- هەولێر2021ز.
17- پ. ی. د. بەختیار سەعید مەحمود شوانی: مێژووی سەردەمی عوسمانی- هەولێر2022ز.
18- د. نەجاتی عەبدوڵڵا: کوردستان و کێشەی سنووری ئێرانی- عوسمانی/بەرگی یەکەم- هەولێر2022ز.
19- ئینتەرنێت- ویکیپیدیای ئازاد.
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,077 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 28-11-2022
Verlinkte Artikel: 10
Gruppe: Artikel
Publication date: 28-11-2022 (2 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Kurdenfrage
Inhaltskategorie: Geschichte
Provinz: Ost Kurdistan
Städte: Van
Städte: Salmas
Städte: Amed
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( سارا سەردار ) am 29-11-2022
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( هاوڕێ باخەوان ) auf 29-11-2022
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( ڕۆژگار کەرکووکی ) am 03-12-2022 aktualisiert
URL
Dieser Artikel wurde bereits 1,077 mal angesehen
Verknüpfte Datei - Version
Typ Version Ersteller
Foto-Datei 1.0.180 KB 29-11-2022 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Kemal Bozay
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Das nepotistische Korruptionswerk des Barzanî-Clans
Bibliothek
Interpretationen türkisch- kurdischer Jugendkonflikte in Berlin
Biografie
Leyla Îmret
Archäologische Stätten
Stadtmauer von Diyarbakır
Artikel
Die betrogene Nation
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Sherko Fatah
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Dieser Tanz wird niemals enden
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
Biografie
Sefik Tagay
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Statements zur Österreich-Tour von Willi Resetarits, Sivan Perwer und dem Euphrat-Donau-Orchester
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
Biografie
Amed Sherwan
Bibliothek
38 Jahre bewaffneter Kampf der PKK in Kurdistan
Artikel
Trotz allem – Kurdische Musik auf den Straßen von Wan
Biografie
Adnan Koucher
Bibliothek
EINE PÄDAGOGISCHE HANDREICHUNG zum Umgang mit Salafismus, türkischem Ultranationalismus, Antisemitismus und Antiziganismus

Actual
Biografie
Deniz Kadah
07-05-2022
هەژار کامەلا
Deniz Kadah
Bibliothek
SOZIALE ÖKOLOGI
27-06-2024
هەژار کامەلا
SOZIALE ÖKOLOGI
Bibliothek
Kafir: Allah sei Dank bin ich Atheist
19-08-2024
هەژار کامەلا
Kafir: Allah sei Dank bin ich Atheist
Bibliothek
Das Kurdenproblem Von 1978 bis zu Gegenwart
21-08-2024
هەژار کامەلا
Das Kurdenproblem Von 1978 bis zu Gegenwart
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
26-08-2024
هەژار کامەلا
Die Eziden und das Ezidentum
Neue Artikel
Bibliothek
38 Jahre bewaffneter Kampf der PKK in Kurdistan
05-09-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Adnan Koucher
29-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Sason (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Kozluk (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Hasankeyf (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Gercüş (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Beşiri (Batman)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Plätze
Batman (Stadt)
27-08-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
26-08-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Sefik Tagay
26-08-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel
  534,682
Bilder
  108,977
PDF-Buch
  20,134
verwandte Ordner
  102,924
Video
  1,508
Sprache
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,623
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,614
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,927
عربي - Arabic 
30,020
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,564
فارسی - Farsi 
9,229
English - English 
7,489
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,691
Deutsch - German 
1,631
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
343
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
66
Español - Spanish 
51
Հայերեն - Armenian 
50
Polski - Polish 
49
Italiano - Italian 
48
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
16
Ελληνική - Greek 
14
עברית - Hebrew 
14
Fins - Finnish 
12
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Português - Portuguese 
7
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
5
Catalana - Catalana 
3
ქართველი - Georgian 
3
Čeština - Czech 
2
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Srpski - Serbian 
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
Gruppe
Deutsch
Artikel 
898
Bibliothek 
330
Biografie 
257
Plätze 
86
Dokumente 
33
Märtyrer 
17
Veröffentlichungen 
6
Archäologische Stätten 
1
Parteien und Verbände 
1
Video 
1
Die Frauenfrage 
1
Repositorium
MP3 
323
PDF 
31,128
MP4 
2,473
IMG 
199,482
∑   Alles zusammen  
233,406
Suche nach Inhalten
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Kemal Bozay
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Artikel
Das nepotistische Korruptionswerk des Barzanî-Clans
Bibliothek
Interpretationen türkisch- kurdischer Jugendkonflikte in Berlin
Biografie
Leyla Îmret
Archäologische Stätten
Stadtmauer von Diyarbakır
Artikel
Die betrogene Nation
Biografie
Mely Kiyak
Biografie
Sherko Fatah
Biografie
Saya Ahmad
Artikel
Dieser Tanz wird niemals enden
Bibliothek
Die Eziden und das Ezidentum
Biografie
Sefik Tagay
Biografie
Sebahat Tuncel
Artikel
Statements zur Österreich-Tour von Willi Resetarits, Sivan Perwer und dem Euphrat-Donau-Orchester
Bibliothek
Das Herz des Orients gewinnen!
Biografie
Amed Sherwan
Bibliothek
38 Jahre bewaffneter Kampf der PKK in Kurdistan
Artikel
Trotz allem – Kurdische Musik auf den Straßen von Wan
Biografie
Adnan Koucher
Bibliothek
EINE PÄDAGOGISCHE HANDREICHUNG zum Umgang mit Salafismus, türkischem Ultranationalismus, Antisemitismus und Antiziganismus
Ordner
Bibliothek - PDF - Ja Bibliothek - Art der Veröffentlichung - Born-digital Bibliothek - Dialekt - Deutsch Bibliothek - Inhaltskategorie - Report Bibliothek - Ordner - Genozid an den jesidischen Kurden Bibliothek - Partei - ISIS Bibliothek - Land der Ausgabe - Schweiz Bibliothek - Dokumenttyp - Ursprache Bibliothek - Inhaltskategorie - Geschichte Bibliothek - Inhaltskategorie - Politik

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.922 Sekunde(n)!