یاساکانی پەڕڵەمانی ئێڕاق و کوردستان، یاسایەکە بۆ ڕابواردن بە عەقڵی پیاوەکان، جارێ بەرمیلێک نەوت بە ماڵ و خێزانی یەکەمیان بدەن، ئینجا باسی یاسای ماڵی دووەمیان بۆ بکەن.
زۆر پێکەنیناوییە، کۆمێنتی خوێندکارێکی کۆلێژم بینی شاگەشکە بوو بە یاسای فرە ژنی، لە کاتێکدا چەند مانگە لەسەر جادەیە بۆ داواکاردنی چل هەزاری دەرماڵە(ئای بەدبەخت)
گلەیبێ حوکمەت و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە پیاوەکان ڕادەبوێرن.
من پێم سەیرە گەر ژنان خەفەت لەم یاسایە بخۆن، خۆ بە ئێوەیان ڕانەبواردووە، ئێوە بوێر و ژیر بن هیچ هێز و یاسایەک ناتوانێت سەربەهەوێ بتاندات بە شوو، بەشی ئێوەش پیاوی فیکر کراوە هەیە، ، هەر کەسیش بەم یاسایە دەڵێت هەواڵە خۆشەکە، ئازادە و پیرۆزی خۆیی و پیاوەکەی بێت، تۆ تەماشا بکەن پیاوی کورد چۆن خەریکی ڕاکە ڕاک و هەوڵدانە هێشتا قەرزارە و بە باشی فریای ژیان ناکەوێ. ئیدی بە باسی ژن سەرقاڵیان نەکەن بەچی سەرقاڵیان بکەن!
(نەوتەکە و معاشەکە و جوانە). [1]
#ناسک واحید#
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 623 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!