هێرشەکان بۆ سەر سەنتەری جێندەری زانکۆی ئەمریکی پلانی بۆ داڕێژراوە
ئەگەر بە وردی دیقەت بدەینە ئەو هێرشانەی دەکرێتە سەر چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە تایبەت ئەوانەی کار لەسەر کەیسەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری دەکەن بۆمان دەردەکەوێت کە هێرشەکان بۆ ئەو خاڵانە دەچنەوە کە کەسایەتی کەسەکان بگرنەوە نەک جەوهەری کارەکە و پرسیاری جددی لەسەر بابەتی کارکردن، یاخود تۆمەتبارکردن بەو سیفاتانەی کە کۆمەڵگە بە گشتی ڕەتی دەکاتەوە.
بەشێکی زۆری ئەو هێرشانە یەک بە دوایەکن و بەرنامە بۆ داڕێژراون تا هیچ کات نەتوانین لە کۆمەڵگایەکدا کار بکەین لەوپەڕی ڕاستەوە تا ئەوپەڕی چەپ شوێنێکی ئارامی تێدابێت بۆ ئەنجامدانی چالاکی و بەردەوامی کارەکانمان، ئەم پلان و هێرشە یەک بە دوایەکانە دەست بۆ هەموو دامەزراوەکان دەبەن و هیچی لێ بەدەر نەبووە.
ئەم هێرشانەی کرانە سەر سەنتەری جێندەری زانکۆی ئەمریکی و بەتایبەت چۆمان هەردی بەشێکن لە هەمان پلان، دەیانەوێ پێمان بڵێن یان بێدەنگ دەبن و لە کۆمەڵگا گەڕێن بەدڵی خۆمان بەرەو تاریکی و هەڵدێری ببەین و نەهێڵین بەشی زۆری مافە سەرەتاییەکان بۆ هەموان بێت وەک یەک، یان ئاوها ناهێڵین کەسی لێ بەدەر بێت و هێرش بۆ هەمووتان لە هەموو شوێن هەیە.
بۆیە دەبێت کارکردن بۆ کەیسەکانی ژنان و یەکسانی جێندەری بە یەک بازنەی لێک نەپچڕاو پێکەوە بێت، سەرەڕای جیاوازی بیر و بۆچونەکانمان و تێبینی و ڕەخنەکانمان لەسەر یەک کە هەمانە. [1]
#شادی نەوزاد#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 721 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!