ناونیشانی بابەت: سێ باوترین هەڵەکان لەسەر زیبکە
ئامادەکردن: د. #گەشین کەمال شا محەمەد#
هەمیشە وا ڕاهاتوین کە کۆمەڵێک هۆکار هەیە دەبنە هۆکاری درووستبوونی زیبکە، بەڵام لێرەدا باشی 3 باوترین ئەو هەڵانەتان بۆ دەکەین کە خەڵک پێی وایە دەبنە هۆکاری زیبکە:
1- دەگوترێت چەوری و شیرینی و چەرەسات پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە زیبکە و درووستبوونی زیبکەوە هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا وانییە و لە هەندێک دۆخی کەمدا نەبێت، هەرگیز وانییە.
2- خاڵی ڕەشی سەر پێست هۆکارەکەی ئەوە نییە کە لە ئەنجامی پیسییەوە درووست ببێت، بەڵکوو پەیوەستە بەوەوە کە چەورییەکان ئەکسەدەیان بەسەردا دەڕوات و وای لێدێت.
3- زیبکە پەیوەندی بە پاک و پیسی کەسەکەوە نییە، یان کە دەڵێن کەسێک گەر خاولی کەسێکی زیبکاوی بەکاربهێنێت ئەویش توش دەبێت، ئەمەش بە هیچ شێوەیەک وانییە و تەنها قسەیەکی باوە و هیچی تر.
کەواتە زیبکە لەو ڕێگانەوە درووست نابێت کە باسمانکردوو خەڵک پێی وایە کە ئەمانە هۆکارن، بە پێچەوانەوە ئەو 3 خاڵە هیچی هۆکاری زیبکەنین.
سەرچاوە/ Toronto Notes ناوەندێکە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەڵسەنگاندن بۆ سەرجەم جۆری نەخۆشییەکان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 445 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!