ناونیشانی بابەت: ئایا سیستەمی (424) چییە، کە خانمە کۆریەکان پەیڕەوی ئەکەن؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
یەکێ لە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەوەی خانمانی کۆریا پێستێکی جوان و تەندرووستیان هەیە ئەوەیە کە زۆر گرنگی تایبەت بە پێستیان دەدەن.
سیستەمێک هەیە کەلەناو خانمانی کۆریا باوە بریتییە لە پاکردنەوەی ڕۆژانەی دەمووچاویان بەیانیان و ئێواران بە سیستەمێک کە پێەوترێ 424.
ئەم سیستەمە بریتییە لە پاکردنەوەی دەمووچاو، پارچەیەک لۆکە بە زەیتی زەیتوون یا زەیتی گوێزی هندی دەمووچاوتی پێ پاک بکەرەوە و مەساجی پێ بکە، وە بۆ ماوەی (4) خولەک پێوەی بهێڵەوە.
پاشان بۆ ماوەی (2) خولەک بە سابوون یا پاکەرەوە دەمووچاوت بشۆ.
پاشان بۆ ماوەی 4 خولەک پێویستە دەمووچاو بشۆردرێت تەنیا بە ئاوو دوو دەقەی سەرەتا بە ئاوی شلەتێن پاشان یەکسەر بە ئاوی سارد دەمووچاو بشۆردرێ بۆ ماوەی 2 خولەک ئەمەش وا ئەکا پێست بە تەواوی پاکبێتەوە و کونیلەکان دابخرێن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 366 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!