هەندێک هەڵەی باو کە ئەکرێ زیان بە پێستمان بگەیەنێت
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
هەندێ کەس کۆمەڵێک ڕێگای سرووشتی بەکارەهێنێت بۆ چارەسەری پەڵە و زیپکە کە پێیان وایە سوودێکی زۆری هەیە، وەک لیمۆ و سیر و سۆدە و شەکر، بەڵام لە ڕاستیدا هەموو ئەمان پێکهاتەیەکی تیژیان هەیەو زیان بە خانەکانی پێستت ئەگەیەنن.
1- ئاوی لیمۆ:- بەهۆی بوونی ترشی (citric) لە ئاوی لیمۆدا ئەکرێ ببێتە هۆی درووستبوونی پەڵەی ڕەش کاتێک بەر تیشکی هەتاو ئەکەوێت، هەروەها پێستەکە زۆر وشک ئەکاتەوە.
2- سیر:- زۆر جار سیر ئەبێتە هۆی درووست بوونی هەستیاری پێست و سووتانی خانەکانی پێست و ئەبێتە هۆی هەوکردنی پێست.
3- سۆدە:- سۆدە ئاستی ڕێژەی ترشێتیەکەی زۆرە، بۆیە ئاوی پێست کەمەکاتەوە ئەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێستەکە.
4- شەکر:- بەکارهێنانی شەکری زبر بۆ لابردنی پێستی مردووی ڕوخسار کارێکی هەڵەیە و ئەکرێ زیان بە پێستەکە بگەیەنێت.
هەموو ئەو مادانە مەرج نییە ڕاستەوخۆ کاریگەریان دەرکەوێ بەڵام بە تێپەڕینی کات و دوبارەکردنەوەیان زیان بە پێستت ئەگەیەنن.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 245 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!