دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ #03-12-2022# درۆنەکانی تورکیا پێنج جار چیای ئاسۆس و کێلەشینی لە سنووری شارەدێی #ماوەت# بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا شەش هاووڵاتی بوونە قوربانی کە یەکێکیان گیانی لە دەستداوە و پێنج هاووڵاتیەکەی تریش بریندارن.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە بیانووی هەبوونی چەکدارانی پژاک سنووری شارۆچکەی ماوەتیان کردووە. بەڵام ئەوانەی بوونەتە قوربانی، ڕاوچی بوون و هەندێکی تریان بۆ کۆکردنەوەی قارچک و گۆیژ لە سنووری گوندی زەروون بەر بۆردومانەکە کەوتوون.
جگە لە بۆردوومانی گوندی زەروون بۆردومانی گوندەکانی سەفرە لە دامێنی چیای کێلەشین و #گەڵاڵە# لە چیای ئاسۆس کراوە.
ئەو هاووڵاتیەی گیانی لە دەستداوە ناوی عەزیز محەمەد ڕەسوڵە و خەڵکی گوندی #قامیش#ی شارەدێی ماوەتە.
ئەو هاووڵاتیانەش بریندارن بریتین لە:
1-محەمەد قادر ئاغا.
2-کوێخا محەمەد عەلی
3-زانا محەمەد عەلی
4-سەعید محەمەد ڕەسوڵ
5-ساڵح قادر
ئەو هاووڵاتیانە دووجار لە تەنیشت ئەشکەوتێک بۆردومان کراون و لە بۆردومانی یەکەم دوو هاووڵاتی بریندار بوون و هاووڵاتیەکانی تر بەهانایانەوە چوون، بەڵام جارێکی تر بۆردومان کراونەتەوە و ژمارەی قوربانییەکان بەرز بووەتەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 623 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!