هۆکار و چارەسەری کڕێشی سەر چییە؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
کڕێشی سەر حاڵەتێکی بەربڵاوە و تێیدا توێژاڵێکی تەنک لەسەر پێستی سەر درووستدەبێت و هەندێکجار خورانیشی لەگەڵدایە، ئەم حاڵەتە مەترسییدارنییە، بەڵام لەوانەیە بێزارکەر بێت.
$هۆکارەکانی سەرهەڵدانی کڕێشی سەر بریتین لە:$
1- وشکی پێستی سەر (ئەوانەی پێستی سەریان وشکە زیاتر تووشی حاڵەتەکە دەبن، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی وەرزە ساردەکاندا).
2- هەوکردنە کەڕووییەکان (ئەمە زیاتر لەو کەسانە ڕوودەدات کە پێستی سەریان چەورە و سەرەنجام تووشی هەوکردنی کەڕوویی دەبن)
3- بەکارهێنانی شامپۆی نادرووست (هەندێک جۆری شامپۆ هەن کە دەبنەهۆی سوورهەڵگەڕان و خورانی پێستی سەر و سەرەنجام درووستبوونی کڕێشی سەر).
ئەگەر کڕێشی سەر کەمبوو دەتوانرێت، شامپۆی دژی کڕێشی سەر بەکاربهێنرێت، بەڵام ئەگەر زۆربێت و خورانی لەگەڵدابێت پزیشکی پسپۆڕی پێست دەبێت جۆری چارەسەر دیاری بکات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 290 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!