ناونیشان: بۆتۆکس؛ چەند سەردێرێکی گرینگ لەسەری بۆ چارەخوازان
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
بۆتۆکس زیاتر لە 40 ساڵە وەکو چارەسەر بەکارئەهێنرێت لە بوارە پزیشکیە جیاوازەکاندا، بۆ نموونە بۆ یەکەم جار کە بواری کلینیکیدا لە ساڵی 1970 بەکارهێنرا لە بواری نەخۆش چاودا، دواتر بینرا چوار دەوری چاوەکە ساف ئەکات بەمەش بەکارهێنانی بۆ پێست پەرەی سەند.
بۆتۆکس کاریگەری دەمار ئەوەستێنیت لەسەر ماسولکەکان بەوەی ناهێڵێت ماددەی ئەسیتاتل کۆلین دەربدرێت بەمەش ماسولکەکان کرژ نابن و لە حاڵەتی خاوبونەوەدا ئەمێننەوە بۆیە بۆ کەم کردنەوە و لابردنی چرچ و هێڵکانی ڕووخسار و مل و هەندیک جار بۆ عارەقکردنەوەی زۆر لە ناوچەیەیەکی دیاریکراوی پێست بەکاردێت.
کاریگەر و سەلامەتە کاتێک بە تەکنیکێکی ڕاست و بڕێکی گونجاو بەکاردێت.
بڕی بەکارهێنراو بۆ بۆتۆکس زۆرزۆر کەمە و کاریگەریەکەشی زۆرباشە (سوودەکەی).
بە پێنج ڕێگا بۆتۆکسی ئەی دەست ئەکەوێت (پێنج گیراوەی جیاواز)کە هیچیان جێی ئەویتریان ناگرێتەوە یان لەیەکتر ناچن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 227 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!