ناونیشانی بابەت: خورییەکان بەشی سێیەم
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
$کۆنترین نەخشەی مێژوویی$
لە ساڵی 1933 لە شاری شوێنەواری گاسوور (نوزی) لە باشووری #کەرکووک#، شوێنەوارناسان پارچەیەکی شوێنەوارییان دۆزییەوە و دوای توێژینەوە دەرکەوت کە ئەم پارچە شوێنەوارییە تاتە قوڕێکە وێنەی چەند شارێک بە شێوازی بازنەیی تێدا دیاری کراوە و بە درووستکردنی چەندان کەوانە لە ڕۆژﮪەڵات و ڕۆژاوا، ئاماژە بە شاخاویبوونی ناوچەکە دەکات.
لەسەر نەخشەکە بە بەکارهێنانی خەت و نووسینی بزماری، ﮪەر چوار ئاڕاستەی باکوور، باشوور، ڕۆژﮪەڵات و ڕۆژاوا دیاری کراوە، لە ناوەندی نەخشەکە ڕووبارێکی گەورە دیاری کراوە کە چەند لقی لێ دەبێتەوە.
مێژووی نەخشەکە بۆ (2200 ساڵ پێش زایین) دەگەڕێتەوە کە زۆربەی شوێنەوارناسان پێیانوایە ﮪی سەردەمی #خورییەکان#ە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 581 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!