#نێچیرڤان بارزانی# داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق کردووە پێویستە بەپێی دەستوور هەرێمی کوردستان وەک یەک پاکێچ مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هەوڵەکانی یەکێتیی بۆ مامەڵەکردن سەربەخۆ و ڕاستەوخۆ #بەغدا# لەگەڵ پارێزگای #سلێمانی# داوای لە محەمەد شەیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق کردووە کە مامەڵەیەکی دەستووری و یاسایی لەگەڵ ئەو پرسە بکەن.
نێچیرڤان بارزانی گەرەنتی وەرگرتووە کە بەغدا وەک یەک پاکێج بەپێی دەستوور مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و پارێزگاکان دەکات بە هیچ جۆرێک نابێت لەگەڵ پارێزگایەک بە تەنیا مامەڵە بکات. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 377 mal angesehen