سەرم سووڕماوە ئەمن لە چوار شت، با پێتی بڵێم نەڵێی کە نەی گوت
یەکیان سەر تا پێ سوورە و زمانە، دووەم بە پێ دەڕوا بزانە
سێیەم چرکەیەک دنیا لێکدەدا، چوارەم ببزوێ دنیا تێکدەدا
مەتەڵەکە مەبەستی لە چوار شتی سرووشتی جیاوازە، دەکرێ مەتەڵساز ئاشکرایان بکات، یەکیان سەر تا پێ سوور و زمانە، مەبەست لە ئاگرە کە ڕەنگی سوورە، دووەم بە پێ دەڕوا بزانە، مەبەست لە ئاوی ڕووبارە کە بەردەوام لە جووڵەدایە، سێیەم چرکەیەک دنیا تێکدەدا، مەبەست لە بارانە گەر ببارێ دنیا تەڕدەکا، چوارەم ببزوێ دنیا تێکدەدا، واتە گەر زەویلەرزە ڕووبدا دنیا دەڕوخێنێ بەسەریەکدا. وەڵام (ئاگر، ئاو، باران، زەوی).[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 295 mal angesehen