#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دوای ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر گلەیی و سکاڵای هاووڵاتییانی پێگەیشت بوو، سەردانی گەڕەکی سەرچناری #سلێمانی# کرد و ژینگەی شێوێنرا و و دوور لە بەها باڵاکانی کۆمەڵگەی کوردەواری بینی، بڕیاریدا بە داخستنی هەموو ئەو شوێنانەی دوورن لە ئایین، ئاکار و ڕەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە.
سەرۆک بافڵ وتیشی، سەرچنار یادەوەرییەکی شیرینی شارە حەیاتەکەیە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خێزانەکانی شار بۆ پشوو و کات بەسەربردن ڕوویان تێدەکرد و هەستیان بە ئارامی دەکرد. ئەم بڕیارەش لەپێناو پاراستنی ئارامی و ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەی شارەکەمان.
ڕاشیگەیاند، یەکێتیی پارێزەری مافە کەسی و تایبەتەکانە، بەڵام ئەوکاتەی سنوورەکان دەبەزێنرێت و ڕێز لە بەها باڵاکان ناگیرێت، هەڵوێستمان دەبێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 354 mal angesehen