دەستەی ئینسکلۆپیدیای #پارتی دیموکراتی کوردستان#، ساڵی 2014 بە پێشنیازی #مەسرور بارزانی# دامەزراوە، بۆ ناساندن، کۆکردنەوە، بە دیکۆمێنتکردن و بڵاوکردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری کار و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
دەستەی ئینسکلۆپیدیا، جگە لە هەوڵدان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی سەرەوە، خاوەنی پەرتووکخانە و ئەرشیفخانەیەکی دەوڵەمەندە، لەوەتەی دامەزراوە ژمارەیەک پەرتووکی بە چاپ گەیاندووە، هەروەها خاوەنی ماڵپەڕێکی ئینسکلۆپیدیاییە بە ناونیشانی پارتی پیدیا (www.partipedia.org) کە لە چەند ستوونێک پێکهاتووە و دەتوانرێت بەرهەم و بڵاوکراوەکانی بە پی دی ئیف لەو ماڵپەڕە بە دەست بهێنرێت.
ناوەندی سەرەکی دەستەی ئینسکلۆپیدیا لە شارۆچکەی #پیرمام#ە و پەیوەندییەکی توندوتۆڵ و تۆکمەی لەگەڵ زانکۆکانی کوردستان و ناوەندە ئەکادیمییەکانی کوردستان هەیە، خاوەنی پەیجێکی خۆیەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، تێلێگرام و ئینستاگرام. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://partipedia.org/=KTML_Link_External_Between=partipedia.org=KTML_Link_External_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 636 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!