لە پێشوودا خەڵک زۆر دڵخۆش دەبوو بە منداڵانی ئەگەر ڕوویان لە دینداری کردبا، دەیاندیت لە ماوەیەکی کەمدا منداڵیان هێمنتر و بە ئەدەبتر و ڕێزدارتر دەبوو، دوور دەکەوتەوە لە کاری خراپە و ڕەوشتی بەد، ئێستا خەریکە خەڵکەکە دەزانن کە دینداریش بۆتە مەترسیەک بۆ سەر منداڵەکانیان، چونکە کێشەکە ئەوەیە ئەو لاوچاکییە تەنیا قۆناغی یەکەمی دیندارییە، هەر کە پێینایە قۆناغی (وەلاء و بەراء) و جیهاد و فەزڵی موجاهیدان، وگۆڕینی دیاردە شیرکییەکان و بیدعەکان و گوناهەکان، و بە سوک سەرنجدانی دینداری دایک و باوک و دەوروبەری، قۆناغی سوور هەڵگەڕانی ڕوخسارت لە غیرەتی بۆ (مەحارم)ی خوا، لێرەوە سەرئێشەی ئەوان دەست پێدەکات، زەردەخەنەی جارانی نامێنێت، ڕێز و حوورمەتی جارانی نامێنێت، ئەزیەتی خوشکانی دەدات بە لێدانیش ئەگەر تاڵە قژێکیان بە دەرەوە بێ. تەلەڤزیۆن قەدەغە دەکات، ناچێتە گەشت و بۆنە کۆمڵایەتیەکان، هیچ بایەخێکی بە میللەت و نەتەوە و خەمەکانی نامێنێت، بەڵکوو تەنیا بیرکردنەوە لە خەمەکانی نیشتمان و نەتەوەی بە سیفەتێکی جاهیلی دەزانێت ئەگەر بۆی بلوێت لەپێناو عەقیدەی پیرۆزی ڕێگای جیهاد دەگرێت لە دژی کەس وکار و نەتەوەکەش!.
بێگومان لەبەر ئەو نائومێدی و بێ کاری و بێ مەعریفەتی و بێ ئاییندەییەی کە باڵی بەسەر گەنجانی وڵاتانی ئیسلامیدا کێشاوە، زۆر لەو گەنجانە کە دەبینن هیچ ڕێگایەک نییە بۆ گوزارش کردن لە خۆیان و لەبەر داپلۆسینی سیاسی و گەندەڵی بەرفراوانی دەسەڵاتداران بەرەو ئەو بیرۆکانەی بەهەشت و جیهاد هەڵدەکشێن بە فەزڵی ئەو هەموو مینبەر و بەرنامە بینراو و بیستراوە ئایینیەی کە هەموو تەرکیزیان لای ئاخیرەتە، و ناوێرن بە قەرەی دنیادا بچن لە ترسی داپلۆسینی پۆلیس و ئاساییش دەسەڵاتی بێ سەروبەریش بە کورت بینی خۆی گۆڕەپانی دینداری تەسلیم کردووە بە ڕەشترین هێزی دینی کە دەیەوێت ئەو وشیارەیەی نەتەوەی کورد هەیەتی لە دینداری میانڕەو و پێکەوە ژیانی و بێ دەمار گرژی و قبوڵ کردنی ڕوحی نوێخوازی، هەمووی قوربانی عەقڵیەتی گەندەڵی دینی سعودی سەلەفی مەدخەلی و مەخرەجی بکات، بەس ڕەخنە لە دەسەڵاتی سیاسی نەک ئەوانەی دەسەڵاتی سیاسی کوردستان بەڕێوە دەبەن دەبێت بزانن، بە دەستی ئەو توندڕەوە ئایینییانە سرووشتی دینداری میانڕەوی خەڵک دەشێوێنن، و چاڵێکە بۆ گۆڕی خۆیانی لێدەدەن. [1]
#محەمەد هەریری#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 613 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!