پیرۆز بێ ڕۆژی ئاڵای کوردستان!
هاونیشتمانیانی خۆڕاگر لە کوردستان و ئێران!
26ی سەرماوەزی ساڵی 1323 بۆ یەکەم جار ئاڵای پڕشکۆی کوردستان لەسەر شارەداری شاری #مەهاباد# هەڵدرا و، حکومەت و دەسەڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بە سەرۆک کۆماری #قازی محەمەد# دامەزرا.
هەڵکرانی ئاڵانی 26ی سەرماوەز بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کرا و چەندین ساڵە وەک هێمایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، ڕێز لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەگیرێ.
جەماوەری ئازادیخواز و بێزار لە ستەم!
ئەمساڵ لەکاتێکدا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرین کە هەل و مەرجی کوردستان و ئێران زۆر هەستیارە و گەلانی ئێران یەکگرتووانە و بە بەشداری هەموو چین و توێژەکانی و بە پێشەنگایەتی ئافرەتانی بوێر زیاتر لە 3 مانگە شەقام و کۆڵانەکانیان کردووەتە گۆڕەپانی خەبات دژ بە دەسەڵاتی نا مەشروع و داگیرکەری ئاخوندی، دەسەڵاتێک کە زیاتر لە 43 ساڵە بەردەوام مافە بنەڕەتی و سەرەتاییەکانی گەلی کورد و تێکڕای گەلانی ئێران پێشێل دەکات و وڵامی هەر دەنگێکی ئازادیخوازی بە گوللە و سەرکوت ئەداتەوە. بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو کوشتن و بڕین و تاوانە نە توانیویەتی کۆتایی بە ناڕازایەتی جەماوەر بێنێ و نە توانیویەتی هەستی ئازادیخوازی بمرێنێ.
لەم هەل و مەرجەی ئەمڕۆ دا کە لاوانی چاونەترس بوێرانە داوا لە خەڵک دەکەن پاش ناشتنیان خۆشی دەرببڕن و دایک و باوکی شەهیدانی ڕێگای ئازادی لەسەر مەزاری منداڵانیان شین بۆ تۆڵە ستاندنەوەی خوێنی ڕۆڵەکانیان دەگێڕن، پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە هیوای خەڵکن، بە هاوکاری زۆرتر و لێبڕاوانە درێژە بە خەباتی یەکانگیر بۆ ئازادی هەرچی زووتری کوردستان و ئازادی ئێران لە دەستی داگیرکەر بدەن و دڵی زامداری خانەوادەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی نەتەوە و نیشتمان بە ئازادی وڵات گەش کەنەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 697 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!