نوێنەری ڕێکخراوی تەندرووستیی جیهانی دەڵێت، چەند کەسێک بەهۆی پەتاوە لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون، گومان دەکرێت کە یەکێکیان تووشی ئەنفلەوەنزای بەراز بووبێت. بەڵام جێگری بەڕێوەبەری تەندرووستیی #سلێمانی# ڕایگەیاند، ئەوەی لە سلێمانی هەیە پەتای وەرزییە نەک ئەنفلەوەنزای بەراز.
نەجمەدین حەسەن، نوێنەری WHO لە سلێمانی لە کاتی بەشداریکردن لە بووڵتەنی هەواڵەکانی کاژێر 10:00ی تۆڕی میدیایی ڕووداو کە ئارێز خالید لە سلێمانی پێشکەشی دەکات، ڕایگەیاند، ئەوانەی لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی داخڵکراون هەناسەیان تووندە و لەژێر چاودێریی چڕدان، گومان دەکرێت تووشی ئەنفلەوەنزای بەراز بووبن، بەڵام بەهۆی ئەوەی پشکنینەکە لێرە ناکرێت، هێشتا پشت ڕاست نەکراونەتەوە.
نوێنەری WHO لە سلێمانی دەشڵێت، تاوەکو ئێستا تەندرووستیی سلێمانی سامپڵەکانی بۆ #بەغدا# نە ناردووە، بەڵام لەگەڵیان ڕێککەوتووین، نموونەی پشکنینەکان بۆ بەغدا بنێردرێت بۆ پشت ڕاستکردنەوەیان. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 312 mal angesehen