ھێرش و پەلاماردانی کچێکی گەنج لە ناوچەی ھوانەی شاری #سلێمانی# جێگای شەرمەزاریە ھەروەک چۆن لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، ڕووداوێکی دیکەی دەستدرێژیکردنە سەر خانمێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوویدا، ئەم ڕووداوانە ھەرگیز مایەی قبوڵکردن نین و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دژی ھەموو جۆرە توندوتیژی و پێشێلکارییەکی مافەکانی مرۆڤ بەگشتی و مافەکانی ئافرەتان دەوەستێتەوە و پێویستە بە زووترین کاتیش ڕێکاری یاسایی بەرانبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانانە بگیرێتەبەر. [1]
#جوتیار عادل#
گوتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
#2022/12/31#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 532 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!