$بەڵێ کوردستان ئامادەیی حوکمێکی وەک تاڵیبانی تێدایە!$
#ئیدریس مستەفا#
$پانزە خاڵ بە سەرخەت لەو بارەیەوە: $
$یەکەم: $ ئەلفبێی سیاسەت ئەوەمان پێ دەڵێت کە هیچ شتێک ئەستەم نییە بەتایبەت لە بواری گرتنە دەستی دەسەڵاتی سیاسیدا، ئەفغانستان و کوردستان نەک هەر زۆر لە یەک دەچن بگرە یەک شتن. تەنانەت شوێنگەی نێودەوڵەتی و ناوچەیی هەرێمی کوردستان زۆر لە ئەفغانستان فشەڵتر و کەم سەنگترە.
$دووەم: $ کوردستان وەک زەمینە کۆمەڵایەتیەکەی ئیسلام ئایینەکەیەتی و لەم دەیەی دواییشدا ئیسلام وەک کەلتور باڵی کێشاوە بەسەر هەموو شتێکی ئەو وڵاتەدا بە ڕادەیەک کە نوخبەی ڕۆشنبیر و بە ئاگا کاتێک کە قسان دەکەن وشەکانیان پر بووە لە وشەی خوای و بەهەشت و ئەودونیا، هتد. . .
$سێیەم: $ هەبوونی بێ شوماری مزگەوت و بانگخواز و مەلای دەم هەراش لەگەڵ هەبوونی چەندان قەوارەی سیاسی حزبی ئیسلامی.
$چوارەم: $ بوونی تاک و کۆمەڵی گەنجان و خەڵکی کورد لە ناو داعشدا.
$پێنجەم: $ دەسەڵاتدارێی لە هەرێمی کوردستان گەر لەوانەی ئەفغانستان خراپتر نەبن باشتر نین کە ئەمە کرۆکی گەڕانەوەی تاڵیبان و داعشە.
$شەشەم: $ ڕاکردنی بەرپرس و سەرکردە و سەرۆکەکانی خۆمان بینی کاتێک داعش هاتە مەخمور و دەوربەری کەرکووک و گەرمیان.
$حەوتەم: $ هێزی چەکداری کوردی هێزێکە تەنیا گۆشدراوە بە کوشتنی خەڵکانی ناوخۆ و ساغکردنەوەی ململانێ حزبیەکان و هەرگیز بۆ داکۆکی لە ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان و نیشتمان دانەمەزراوە ئەمە جگە لەوەی ئەو هێزە چونکە بە گەندەڵی درووستکراوە ئەویش گەندەڵە بۆیە بەرگەی یەک تەوژمی شەڕی چەکدارانەی باوەڕداری ئایینی تاڵیبان و داعش ناگرن.
$هەشتەم: $ یەکێتی و پارتی و گۆڕان و بگرە نەوەی نوێش حزبی عەلمانی نین و بگرە ئایین بەشێکی گەورەی سیاسەتیانە و لەگەڵ هەبوونی ئەحزابی چەکداری و ئەجەندای ئیسلامی سیاسی.
$نۆیەم: $ لە بواری عەقڵیەوە نێوەند و کەسێتیە ڕۆشنبیریەکانی دوای ڕاپەڕین فکرەی هەبوونی خودایان لە ناو هزری خەڵکانی خوێنەردا ڕاخستووە.
$دەیەم: $ کۆچی بە کۆمەڵی چەپەکان و ڕۆشنبیرەکانیش لەگەڵیدا دەرگای باشتر بۆ دۆخی ئایینی ئیسلامی چۆڵ کرد و تا ئەو ڕادەیەی خەڵکانێک خۆیان و دەوروبەرەکەیان ناڕەحەت کردبوو بە بیروباوەڕی چەپێتی ئێستا چونەتە سەر بەرماڵە و نوێژ دەکەن.
$یازدەهەم: $ گۆڕان وەک بزووتنەوەیەک بوو بە مەئوایەک و قەوارەیەک کە ئیسلامیە سیاسیە ئیخوانیەکان و ئەوانی تریش لەخۆبگرێت ئەمەش دەوڵەمەندیەکی تری بە کەشوهەوای کۆنەپەرستی بەخشی.
$دوازدەهەم: $ دەرودراوسێکان کە بێشک دەسەڵاتێکی ئایینیان پێ باشترە وەک لە دەسەڵاتێکی کوردی گەر بە ناویش کوردی بێ. لە دۆخێکی ئاوهادا PKK تەنیا دەتوانێ داکۆکی لە خۆی و چیاکانی بکات گەر ئەویش نەکەوێتە ژێر فشاری دۆخەکەوە.
$;سیازدەیەم: $ ئیسلامیەکان چ ژێر بە ژێر، چ ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دامەی دەستی ئەمریکا و ڕۆژاوان بە گشتی. ڕۆژاوا یان حوکێکی گەندەڵکاری وەک ئەفغانیەکان و کوردستانیەکان دەوێ یان حوکمێکی کۆنەپەرستی ئیسلامی کە هەردووکیان یەک خزمەت بە ڕۆژاوا دەکەن ئەویش وێرانکردنی وڵاتەکەی خۆیانە.
$چواردەیەم: $ کوردستان لەم دەیەی دواییدا ئەفغانستانێکی تەواو بوو بگرە کەلتوری نیوە داعشی و کەلتوری تەواوی ئیخوانیزم زاڵ بوونی خۆی ڕاگەیاندوە لە ناو کۆمەڵگەدا.
$پازدەیەم: $ خەساندنی کۆمەڵگەی کوردی و بێ ئیرادەکردنی مرۆڤی کورد و شکاندنی کەسێتیەکەی.
ئەمانە و چەندانی تر، کە لەوانەیە من لە یادم چووبن، ئەو ڕەگەزانەن کە ئامادەیی هاتنەسەرکاری دەسەڵاتێکی سیاسی ئیسلامی وەکوو تاڵیبان و داعشیان تیدایە، زۆر بە داخەوە! [1]