ناو: عوسمان
ناوی باوک: عەزیز
ساڵی لەدایکبوون: 1944
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #24-08-2017#
$ژیاننامە$
مامۆستا عوسمان عەزیز عەلاف لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی شێخانی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتای خوێندنی لە قوتابخانەی گۆیژەی سەرەتایی تەواوکردووە، قۆناغی ئامادەیی لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان خوێندووە. لەسەرەتای ساڵی شەستەکان لەگەڵ خانەوادەکەی لە شاری بەغدا نیشتەجێ دەبن. لە ساڵی 1962 عدادیە مەرکەزی بەغدا تەواو دەکات و ساڵی 1969 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە کولیەی ئاداب بەشی مێژوو بەدەست دەهێنێت. سەرەتای دامەزراندنی لە ناوەندی سیروان وەک مامۆستای مێژوو دەست بەکار دەبێت و پاشان وەک یاریدەدەری بەڕێوبەر لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان بەردەوام دەبێت لە ساڵی 1983 تا 1993 دەبێتە بەڕێوبەری ئامادەی سلێمانی کوڕان، دواتر وەک سەرپەرشتیاری پسپۆری مێژوو دەست بەکاردەبێت و پێش کاتی خانەنشین کردن لەسەر داوای خۆی خانەنشین دەبێت، بەڵام وەک سەرپەشتیار خۆبەخشی مافی مرۆڤ کاردەکات و سەرقاڵی وەرگێڕانی پەرتووکە مێژوییەکان دەبێت بۆ سەر زمانی کوردی وەک (بەهای مێژوو، مێژوی نوێی ئێراق، لەسەر قوڕ نووسیان، سەرەتایەک بۆ مێژوی شارستانییە دێرینەکان/ شارستانییەتی دۆڵی نیل و چەند شارستانییەتێکی کۆن فارس-گریک-ڕۆمان، کوورتەیەک لەمێژوی شارستانی نێوان دوو ڕوبار، داود پاشا والی بەغدا، فەرمان ڕەوایی مەملوکەکان لە ئێراق) هەندێک لەم پەرتووکانە بە هاوکاری چەند مامۆستایەک وەرگێڕدراون، بەداخەوە تەمەن مەودای نەدا لەخزمەتکردنی کوردستان و مێژوودا بەردەوامبێت. لە ڕێکەوتی 24-08-2017 کۆچی دوای کردووە.
مامۆستا عوسمان عەزیز هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو قومریە کەریم بەگی مەحمود بەگ کردووە، و خاوەنی چوار کوڕن، بە ناوی (ڕەنج، گەنج، ڕێباز، ئاراز)
[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 765 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!