بەپێی ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، شەوی ڕابردوو #4-01-2023# کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان لەبارەی دوایین پێشھاتەکانی دۆخی سیاسیی و ئەمنیی ئێڕاق ئەنجامداوە. لە کۆبوونەوەکەدا کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێڕاق تیایدا ئامادەبوو، ڕێگریکردن لە پەلاماری تیرۆریستی و ڕێکارەکانی ھێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی لەوبارەیەوە خستەڕوو. جەختیشیان لە پشتیوانیکردنی ھەنگاو و ڕێکارەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاری، بە تایبەت بۆ ھەژاران کردەوە. چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا داوایان لە د. #لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری ئێڕاق کردووە ڕەزامەندیی دەرببڕێت لەسەر سزای لەسێدارەدان کە بۆ ئەو تاوانبارانە دەرچووە کە خوێنی ئێڕاقییەکانیان ڕشتووە. ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، چوارچێوەی ھەماھەنگی وەرزی نوێی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان تاوتوێکرد و جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی یاسای ھەڵبژاردنەکان و کۆمیسیۆن و نەوت و غاز و بودجە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 515 mal angesehen