$دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:$
بەڕێزان سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووسانی #کوردستانی نوێ#
ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێتان پیرۆزبێت.
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی یەکەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی دوای ڕاپەڕین و بزوێنەرێکی گرنگی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی دەکەینەوە، کە بەرهەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لەو قۆناغە هەستیارەدا.
بە درێژایی سێ دەیەی ڕابردوو کوردستانی نوێ ناوەندێکی گرنگی بڵاوکردنەوەی زانیاری و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بووە و ڕۆڵێکی کاریگەری بینیووە لە فراوانکردنی پانتایی دیموکراسی و بیری ئازاد.
هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان پشتبەستوو بە مێژووی زێڕین و درەوشاوەتان، هاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان لە ئەرکەکانتان بەردەوامبن و میدیایەکی ڕاستگۆ و سەنگینی کۆمەڵگەکەمان بن. [1]
هەر شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 758 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!