#مەلا مەزهەر خۆراسانی# بە یاوەری ژمارەیەک مامۆستای ئایینی سەردانی سەرۆکی یەکێتی لە مەکتەبی سیاسی #سلێمانی# کرد و ستایشی بڕیارەکانی ماوەکانی ڕابردوویان کرد کە بۆ داخستنی شوێنە نەشیاوەکان دەریکرد.
د. مەزهەر خۆراسانی، مامۆستای ئایینی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەیاوەری ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی لە #هەولێر#ەوە هاتووینەتە سلێمانی و سەردانی #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیمان کرد و دەست خۆشیمان لێکرد بۆ داخستنی شوێنە نەشیاوەکانی سلێمانی و کۆتاییهێنان بەو خەمساردییەی ساڵانێکە بەرانبەر بەرپرسانی گەندەڵ هەیە و چاوپۆشییان لێدەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد: سەرۆک بافڵ گوێ بۆ قسەی حەق دەگرێت و من پێنج ساڵە لە هەولێر ڕێگەی وتاردانم لێگیراوە و وتارەکانم تەنیا لە سۆشیال میدیا بڵاودەکردەوە، خۆشبەختانە سەرۆکی یەکێتی گوێی بۆ گرتین و ئاگاداری وتارەکانمان بوو. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 706 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!