ناو: زیاد
ناوی باوک: وەلی سدیق حسێن:
ساڵی لەدایکبوون:1946
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆڕێ#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1946 لە شارەدێی کۆڕێ لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی هەر لە و شارەدێیە تەواو کردووە، پەیمانگای پیشەسازیی لە شاری هەولێر تەواوکردووە، دواتر بووەتە فەرمانبەر لە گەشتوگوزاری سەیرانگای سەری ڕەش، لە ڕێکەوتی 11-03-1991 دوای ئەوەی سەربازگەی هەولێر کۆنترۆڵ دەکەن و دەچنە ناوییەوە، فڕۆکەکانی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو بۆمبارانی سەربازگەکە دەکەن و ناوبراو شەهید دەبێت.
$خەباتنامە$
لەوکاتەى لە ساڵی 1969 قوتابى بووە لە پەیمانگای پیشەسازیی هەولێر، پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانی یەکێتی قوتابییانی کوردستانەوە کردووە. دوای تەواوکردن و دامەزرانی پەیوەندی هەر دەمێنێت و پەیوەندیی بە ڕێکخراوی پیرمامی سەر بە ناوچەی #شەقڵاوە# ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات.
بەهۆی بوونی خوێندەوارییەکی باش دەبێتە کادری بەشی ڕێکخستنی ناو شاری ڕێکخراوی پیرمام، لە یەککاتدا کار بۆ ڕێکخراوی یەکێتی قوتابییانی کوردستان دەکات لە قوتابخانە و پەیمانگاکانى سنووری ناوچەی شەقڵاوە و ناو شاری هەولێر، هەروەها کاری ڕێکخستن بۆ ڕێکخراوی پیرمام دەکات لە ناو شار کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ (عومەری مەلا زادە- مام ڕەسوڵ فەقێ) دەبێت.
لەنێوان ساڵانی 1979 تا 1986 بۆ چەند چالاکییەکی تایبەت لە ناوشار چەکی هەڵگرتووە، لە سەرەتای ساڵی 1991 دووبارە چەک هەڵدەگرێتەوە و بەشداریی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دەکات لەگەڵ پێشمەرگەکانی ڕێکخراوی پیرمام، لە ڕێکەوتی 11-03-1991 سەربازگەی شاری هەولێر کۆنترۆڵ دەکەن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 394 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!