$#هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# پیرۆزبایی لە پیوکەی میدیا دەکات $
بەڕێزان سەرنووسەر و میدیاکار و کادیرانی (PUKMEDIA)
دامەزرێنەرانی ماڵپەرە سەنگینەکەی یەکێتی
لە بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەری (PUKMEDIA) دا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و تەواوی میدیاکاران و یەکێتییەکان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم
(Pukmedia)
لە سەرەتای دروستبوونییەوە هەمیشە ماڵپەڕێکی سەنگین و سەرچاوەیەکی خێرایی زانیارییەکان بووە، یەکێکیش بووە لەسەکۆ سەربەرزەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بۆ گەیاندنی پەیام و زانیارییەکان بە خوێنەرانی بە زمانە جیاوازەکان.
ماڵپەری Pukmedia هەمیشە ڕەچاوی ئیتکی ڕۆژنامەوانی و بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە کە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوی میدیایی بێت و خاوەن پێگەیەکی بەهێز و باوەڕپێکراو بێت لە مەیدانی ڕۆژنامەوانی کوردیدا.
بۆ ساڵی نوێی تەمەنیشی، هیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بۆ ئەو ماڵپەڕە خۆشەویستە دەخوازم و وەک هەمیشە پشتیوانتان دەبین لە کار و چالاکییەکانتاندا. [1]
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی ی.ن. ک
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 828 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!