$ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیای هیندیی، گرنگترین کاریگەرییە لاوەکییەکانی زیادەڕەویکردن لە خواردنەوەی چای بڵاوکردەوە، کە ئەمانەن:$
- $قەبزیی$
خواردنەوەی زیاتر لە 2 یان 3 کوپ چا دەبێتە هۆی قەبزی، چونکە تیۆفیلینی تێدایە کە دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە لە کاتی هەرسکردندا.
- $ناڕێکی لێدانی دڵ و کەمخەویی$
زیادەڕۆیی لە خواردنی کافاین دەبێتە هۆی ناڕێکی لێدانی دڵ و کەمخەویی و تێکچوونی خەو، چەندین توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە زیادەڕۆیی لە بەکاربردنی کافاین بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی میلاتۆنین خاو دەکاتەوە کە سیگناڵی خەو دەنێرێت بۆ مێشک و سەرەنجام دەبێتە هۆی کەمخەوی.
- $زیادبوونی ترشییەکی جەستە$
خواردنەوەی چا لەسەر سکی بەتاڵ لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ترشەڵۆکی جەستە، زیادبوونی کافاین دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ترشی گەدە، ئەمەش دەبێتە هۆی درووستکردنی مۆتەکە لە کاتی خەوتندا.
- $شێرپەنجەی پڕۆستات$
لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی زۆر چا دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی پرۆستات زیاترە لە چاو کەسانی دیکە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 569 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!