لێکۆڵینەوەیەکی نوێی پزیشکیی ئاشکرایکرد، بەڵگەی بەهێز هەیە کە شیرەمەنییەکان مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە، دەشڵێت: شیر و بەرهەمەکانی سپیایی لە پاڵ ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان و کالیسیۆم، ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لەڕێگریکردن لە تووشبوون بەو جۆرە شێرپەنجەیە.
توێژینەوەکە لەلایەن سندوقی جیهانیی توێژینەوەی شێرپەنجە و پەیمانگای ئەمریکی بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە ئەنجامدراوە، پێداچونەوەی بە داتاکانی 15 توێژینەوەی پێشوو بەستووە کە داتای 22 هەزار کەسی لەخۆگرتوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە دەریخستوە، پەیوەندییەکی پێچەوانە لەنێوان خواردنی پەنیر و مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕیخۆڵەدا هەیە، هەروەها ئەو کەسانەی زۆرجار پەنیر دەخۆن مەترسی تووشبوونیان بەمجۆرە گرێیە بەڕێژەی 29% کەمترە.
لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە، خواردنی 50 گرام پەنیر لە ڕۆژێکدا، یان 200 گرام بەرهەمی شیر (ماست) پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە بەڕێژەی 7% هەیە.
سیستەمێکی خۆراکیی کە ڕێژەیەکی کەم لە شیر و کالیسیۆمی تێدابێت، هەروەها ڕێژەیەکی زۆر لە کحول یان جگەرەی لەخۆگرتبێت، ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە.
توێژەران پێیانوایە، کالیسیۆم و ڤیتامین دی و بەکتریا سوودبەخشەکانی ناو ماست، ئەو توخمانەن کە مەترسیی گەشەکردنی گرێی قۆڵۆن و ڕیخۆڵە کەمدەکەنەوە، هەروەها کالیسیۆم توخمێکی سەرەکییە لەم پێشگرییەدا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 651 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!