پڕۆفیسۆر یوری بێلنیکۆف پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکانی ڕوسیا ئاشکرایکرد، خەو زڕان و کەمخەویی چی کاریگەرییەکی خراپی لەسەر زۆرێک لە ئەندام و سیستەمەکانی جەستەی مرۆڤ دەبێت، بەتایبەت دڵ و لولەکانی خوێن.
ئەو پزیشکە پسپۆڕە ڕوسییە دەڵێت: دەبێت خەو مافی خۆی پێبدرێت، لەبەرئەوەی گرنگییەکی بۆ تەندرووستیی دڵ لە چالاکییە جەستەییەکان و خۆراکی تەندرووست کەمتر نییە، تەنانەت کەم خەویی هەنگاوێکە بەرەو تووشبوون بە چەندین نەخۆشیی.
ئەوەشی وتوە، پێش هەموو شتێک کەم خەویی دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن و تووشبوون بە نەخۆشییە تاجییەکانی دڵ و ناڕێکی لێدانەکانی دڵ.
ڕونیشیکردۆتەوە، دیارترین دەرئەنجامەکانی کەم خەویی بریتییە لەڕوودانی جەڵتەی مێشک و پەککەوتنی دڵ.
سەبارەت بە هۆکارەکانی بەدخەویی بێلنیکۆف دەڵێت: جێخەوی نائاسوودە و بارودۆخی خەو کاریگەرییان هەیە، هەربۆیە نابێت ئەو ژورەی لێی دەخەوین گەرم بێت.
دەشڵێت: گۆڕینی بەردەوامی جێگەی خەو و شەکەتیی و خەمۆکیی و بەدخۆراکیی کاریگەرییان لەسەر کوالێتی خەوتن هەیە، لەبەرئەوە پێوستە شەوانە لە یەک کاتی دیاریکراودا بچینە سەرجێگەی خەوتن، تەنانەت لە ڕۆژە پشوەکانیشدا. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 705 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!