$بافڵ تاڵەبانی پڕۆژەی ئاشتەوایی لە ناو یەکێتی ڕادەگەیەنێت$
#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، پڕۆژەیەکی نوێی بە دەستەوەیە و دەیەوێت لەو ڕێگەیەوە تەواوی کێشە ناوخۆییەکانی حیزبەکەی چارەسەر بکات.
پڕۆژەکەی بافڵ تاڵەبانی لەژێر ناوی پڕۆژەی ئاشتەوایییە و وەک خۆی باسی کردووە، یەکێتی نوێ بەڕێوەیە.
بافڵ تاڵەبانی دەیەوێت تەواوی سەرکردە ناڕازیی و زویر و پەراوێزخراوەکانی حیزبەکەی بگەڕێنێتەوە و ڕۆڵی گەورەیان پێبدات.
بافڵ تاڵەبانی #دلێر سەید مەجید#، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵا و بەرژوەندییەکانی یەکێتی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ڕاسپاردووە و ناوبراویش قسەی لەگەڵ چەند سەرکردەیەکی یەکێتی کردووە، لەوانەش #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق.
کە بڕیارە دلێر سەید مەجید قسە لەگەڵ #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای بەرژوەندی و سیاسی یەکێتی بکات و وردەکاری پڕۆژەکەی بۆ بخاتەڕوو.
لەو چوارچێوەیەش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دلێری سەید مەجید لە ماڵەکەی خۆیدا پێشوازی لە چەند ئەندامێکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی کرد. دوای سەردانەکەی ماڵی دلێری سەید مەجید، #مەلا بەختیار# کە یەکێک بوو لەو بەرپرسانەی لە کۆبوونەوەکەی ماڵی دلێری سەید مەجید ئامادە بوو، ڕایگەیاند هەموومان هاوڕابووین لە بارەی کێشەکانی یەکێتی. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 393 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!