دەقی پەیامەکەی فەهمی بورهان:
برای بەڕێز کاک محەمەد کەریم سەرنوسەری کوردستانی نوێ
بەبۆنەی ساڵ یادی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ وە پیرۆزبای گەرم لە ئێوەو تەواوی کادرو دەستەی نوسەرانی کوردستانی نوێ ئەکەم، ئەم ڕۆژنامەی خاوەنی پێگەی گەورەیە لە ناو دونیای ڕۆژنامەگەری کوردیدا، لە سێ دەیەی ڕابردوودا شانازی زۆرترین کاری میدیایی پێ ئەبڕێت، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان ڕوبەرێکی گەورەیان لە ژیانی کوردستانی نوێدا هەیە، لاپەڕەی ئازاد و شرۆڤەی هەواڵ و لێکدانەوەی ڕووداوەکان و مەقالی پڕ لەزانیاری بەیەکەوە لاپەڕەکانی کوردستانی نوێیان گەیاندە ئاستێک کە خوێندنەوەی ڕۆژنامەکەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا کردبووە مەرج، لە ئێستاشدا کوردستانی نوێ بە هەمان دید و گیانی میدیایی بەردەوامە بە هیواین وەک هەمیشە ڕۆژنامەی بەرچاو ڕوونی خەباتی ڕەوامان بێت.
فەهمی بورهان
سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 586 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!