دەقی پیرۆزباییەکەی ئارێز عەبدوڵا:
پیرۆزبایی
بەڕێزان سەرنووسەر و ڕاگەیاندکارانی PUKMEDIA
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندی ماڵپەرەکەتانەوە، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم.
دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKMEDIA دەستپێشخەریەکی دیکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دونیای ڕاگەیاندن، کە خۆشبەختانە لەم بوارەشدا (بواری میدیای ئەلیکترۆنی) توانی نمونەیەکی ئاکاریی و پیشەیی جوان پیشان بدات و لە دونیای میدیای ئەلیکترۆنی کوردیدا، بەشێوەیەکی بابەتیانەو پێشکەوتووانە وەکو سەکۆیەکی سەنگین ڕۆڵ بگێڕێت، جێگای خۆشحاڵیشە تا ئێستا بەهەوڵی ماندوونەناسانەی ستافە بەڕێزەکەی و پشتگیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوامە لە کاری پیشەیی خۆی، بەشێوەیەک بۆتە جێگەی شانازی هەموو لایەکمان.
هەر لەم یادە پیرۆزەدا هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم و هەمیشە شاد و سەرفراز بن.
ئارێز عەبدوڵڵا
لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاری[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 703 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!