دەقی پیرۆزباییەکەی میقداد شێخ بەهادین:
بەڕێزان لە ستافی ماڵپەڕی PUKMEDIA
بە بۆنەی بیست هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKMEDIA وە، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەین و هیوای بەرەوپێشچوونی زیاتر و گەشەو بەردەوامیتان بۆ دەخوازین، دیارە ئەم ماڵپەڕە، کە زمانحاڵی (ی.ن.ک)ە وێڕای پابەندی بە ئیتیک و پێوەرەکانی پیشەی ڕۆژنامەوانییەوە لە هەمانکاتدا توانیویەتی ببێتە مینبەرێکی هەمەچەشن و مەودایەکی بەرفراوان بۆ گەیاندنی پەیام و دەربڕینی ڕاو بۆچوون و نووسین و وتاری نوسەران لە نێو تەواوی چین و توێژەکاندا بە ڕاست و دروستی، وە بەبێ جیاوازی فیکری و پیشەییانە ڕووماڵی هەواڵەکانی کرددووە، کە ئەمەش شانازییەکی گەورەیە لە تۆمارو کاروانی خزمەتی دوو دەیەی کارکردنتاندا،
هاوکات پاراستنی ڕاستگۆیی و پابەندی بە بنەما سەرەکیەکانی کاری ڕاگەیاندنەوە خەسڵەتێکی بایەخدارو نەگۆڕی ئەم ماڵپەڕە سەنگینەیە، هەر بۆیە هاتنە کایەی ئەم پێگە ئیلکترۆنیە لە پاڵ بوارەکانیتری کاری ڕاگەیاندن و میدیایی ( بینراو و بیستراو و نووسراو) سەلمێنەری بایەخ و گەشەی هزری و ڕوئیاو دونیابینی پێشکەوتووخوازانەی یەکێتییە بە بنەما گرنگەکانی بەرەو پێشچوون لە پێناو کۆمەڵگایەکی هاوچەرخ و سەردەم و هەنگاوێکتر بووە بەئاراستەی پێشکەوتنی ڕەوتی ڕاگەیاندن لە کوردستاندا، خوازیارین ئەم یادە بکرێتە دەرفەت بۆ خۆسازدانەوە و خۆڕێکخستنەوەی زیاتر و جۆشدانەوەی ڕۆڵتان بۆ خزمەتی زیاتر و پاراستنی پێگەی کاریگەرتان لە نێو مەیدانی کاری ڕۆژنامەوانیدا، کە لە هەموو قۆناغێکدا پێشەنگ بوونە، دووبارە پێرۆزباییتان لێدەکەین و هەمیشە لە لوتکەدابن.
مقداد شێخ بەهادین
ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)
لێپرسراوی مەڵبەندی 11ی ڕێکخستنی #گەرمیان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 490 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!