$ژمارەی خانمانی شۆفێر کە ئۆتۆمبێلی خۆیان هەیە تا دێت زۆرتر دەبێت$
بەراوردی بکەین بە سعوودیە کە تەنیا چەند ساڵێکە شۆفێریی خانمان حەرام و قەدەغە نییە، هەنگاوی زۆر باشمان بڕیووە. ئەسڵەن ئەوەندە ئاسایییە، ڕەنگە سەلەفییەکی ڕادیکاڵیش پێی حەرام نەبێت. هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ کولتووری کۆمەڵایەتیی ئێمەی کورد؛ بڕوامان وایە، زۆربەی ئیشەکانی پیاو دەتوانێت بیکات، ژنیش پێی دەکرێت.
بەڵام لە تەنیشتیدا ئەوەش جێی سەرنجە کە ڕۆژانە زۆربەی ڕووداوەکانی هاتوچۆ پیاو دەیکەن و زۆربەی سەرپێچییەکان هەر نێرن، کەچی هەر ئەوەندە خانمێکی شۆفێر لە ترافیک لاییت خێرا نەڕۆیشت، نەیتوانی لە کۆڵانێکی تەسکدا بگەڕێتەوە دواوە و باش پارکینگی پێ نەکرێت، یەکسەر شۆفێرانی دەوروپشتی و سەرنشینەکانیان و هەرچی لەو ناوە وەستاوه، ئەم گوتە ژەنگاوییە دەڵێنەوە: ژن و سایەقییان نەگوتووە. جا جنێوی خەستوخۆڵ و بێئابڕووشیان لەژێر لێوەوە پێ دەگوترێت. [1]
#کوردۆ شابان#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 427 mal angesehen