ناونیشانی بابەت: زیادبوونی کێش لە ماوەی دووگیانیدا
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
زۆربەی ئافرەتانی دووگیان لەنێوان 10کگ بۆ 12.5 کگم زیاد دەکەن بەزۆری دوای 20 هەفتە.
زۆربەی کێشی زیادە بەهۆی گەورەبوونی کۆرپەکەیە ، لەو ماوەیەشدا لەشی خانمانی دووگیان چەوری وەردەگرێت و ئامادەیە شیر درووست بکات دوای ئەوەی منداڵەکە لە دایک دەبێت.
زۆر زیادبوونی کێش یاخود زۆر کەمی کێش دەبێتەهۆی کێشەی تەندرووستی بۆ دایک یاخود بۆ کۆرپەکە.
$زۆر زیادبوونی کێش لە خانمانی دووگیاندا:$
- کاریگەریی لەسەر تەندرووستی دایکەکە دەبێت ئەگەری فشاری خوێن وشەکرەی دووگیانی دەبێت، بەڵام لە ماوەی دووگیانیدا کاتێکی درووست نییە بۆ ئەوەی ڕێجیم بکرێت چونکە زیان بە منداڵەکە دەگەیەنێت.
- ئەوە گرنگە کە بە شێوەیەکی تەندرووست خواردن بخورێت.
$زۆر کەمبوونەوەی کێش لە خانمانی دووگیاندا:$
هۆکارێکی لە دایکبوونی پێشوەختەیە وە دەکرێت پەیوەندی بە کێش و خۆراکی دایکەکەوە هەبێت. [1]
Kurdipedia ist nicht verantwortlich für den Inhalt dieser Aufnahme, sondern der Eigentümer. Gespeichert für Archivzwecke.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 532 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!