لە ماوەکانى ڕابردوو #قوباد تاڵەبانى# پەیوەندی تەلەفۆنى لەگەڵ #لاهور شێخ جەنگى# ئەنجامداوە و داواى لێکردووە هیچ جولەیەکى نائاسایى نەکات.
ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە ماوەى مانگى ڕابردوو بووە بۆ لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى پێشووى یەکێتیى، وەک پەیامێک بووە بۆ وازهێنان لە هەر جوڵەیەک کە بەنیاز بێت ئەنجامی بدات.
لە و پەیوەندییە تەلەفۆنییە کە قوباد تاڵەبانى لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى ئەنجامیدا پەیامى یەکێتیى و سەرۆکى یەکێتیى پێبووە و پێى ڕاگەیاندووە، لە هەر حاڵەتێکى جوڵەى نائاسایى یان دەبێ هەرێمى کوردستان جێبهێڵێت، یاخود هێز لە دژى دەجوڵێندرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 517 mal angesehen