گۆڤاری کیندەر لە بابەتێکدا باسی لەوەکردووە کە هەوکردنی گوێی ناوەڕاست نەخۆشییەکی باوی منداڵانە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەوکردنەکە کاتێک ڕوودەدات کە ڤایرۆس یان بەکتریا لە لووت قوڕگەوە بەرەو کەناڵی بیستن و گوێی ناوەڕاست بەرزببنەوە و لەوێ هەوکردن درووستدەکەن.
گۆڤارەکە کە تایبەتمەندە بە تەندرووستیی منداڵان دەڵێت: هەوکردنی توندی گوێی ناوەڕاست لە منداڵان لە ئەنجامی نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی توند لە کۆئەندامی هەناسەدانی منداڵاندا درووست دەبێت، وەک تووشبوون بە هەڵامەت.
ئەوەش هاتووە: بۆ نموونە ئەگەر لووت گیرا بوو، ئەوا پەیوەندی نێوان لووت و گوێی ناوەڕاست هەوا گۆڕکێی پێویست ناکات، بە جۆرێک کە ماددە نەخۆشخوازەکان بە ئاسانی دەتوانن بچنە ناو گوێی ناوەڕاست و ببنە هۆی هەوکردن.
نیشانەکانی هەوکردنی گوێی ناوەڕاست بریتین لە کێشەی بیستن، خورانی گوێ، تا، سەرگێژخواردن، سەرئێشە و نائاسوودەیی گشتیی لە جەستەدا.
دوای هەستکردن بەم نیشانانە پێویستە ڕاستەوخۆ ڕاوێژ بە پزیشک بکرێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا چارەسەری بۆ بکرێت، چارەسەرەکانیش بریتییە لە ئەنتی بایۆتیک و دژە ڤایرۆس بەپێی هۆکارەکانی نەخۆشییەکە، هەروەها دەکرێت پەنا بۆ دەرمانی دژە تا ببرێت. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 634 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!