=KTML_Bold=کچە ڕۆژنامەنووسێکی کورد ناچار دەکرێت هەولێر بەجێبهێڵێت بڕوات بەرەو پاریس =KTML_End=
ڕۆژی ھەینی (10ی شوبات/ فێبرایەری 2023)
#تروسکە سادقی#، کچە ڕۆژنامەنووس و پەیامنێری ناوداری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەڕەشە و فشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ناچار هەرێمی کوردستانی بەرەو فەرەنسا بەجێهێشت.
ئەو کچە ڕۆژنامەنووسە وەک پەیامنێری هەرێمی کوردستان و ئێراق، بۆ کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ لە #هەولێر#ی پایتەختی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیمێک لە ڕۆژنامەنووسانی کەناڵەکە کاری دەکرد و ئەو کەناڵە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، وەک ناوەندێکی نەیار و دنەدەری تیرۆر وەسف دەکرێت.
تروسکە سادقی، لە دوای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەهۆی مەرگی #ژینا ئەمینی#یەوە، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی (تویتەر، ئینستاگرام، تێلیگرام، کلابهاوس و فەیسبووک) چالاکانە ڕووماڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئێرانی دەکرد و بەمەش ببوو بە سەرچاوەیەکی باش و گرنگی هەواڵ و زانیاری بۆ کەناڵەکەی و خەڵکی ئێران.
بەبەردەوامی لەلایەن گرووپە میلیشیاکانی نزیک کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ھەڕەشەی لێدەکرا و ڕووبەڕووی پەیامی خوێناوی دەبووەوە و جگە لەوەش ھەڕەشەی کوشتنیان لێدەکرد و تۆماری تایبەت و ڤیدیۆ و پەیامیان لە دژی ئەو ڕۆژنامەنووسە بڵاو دەکردەوە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 613 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!