بەگوێرەى ڕاگەیەنراوێکى فەرمانگەى میدیا و زانیاریی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە #12-02-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومى بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە شاری دوبەی لەڕۆژانی 13-15ى ئەم مانگە شوباتی 2023 بەڕێوەدەچێت:
- ئەوەش هاتووە، سەرۆکی حکومەت لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.
- لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجامدەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و 250 وەزیرو هەزاران بەرپرسی حکومی تێیدا بەشداردەبن. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 548 mal angesehen