بوو بە خوێنەکەی سیاوەش، هەر نابڕێتەوە.
سیاوەحش: کوڕی (کەیکاوس) ی دووەمە کە شای کیانییەکان بوو لە ئێران، ئەم کوڕە لاوچاکە، ناحەز بەدناوی ئەکا، لای کەیکاوسی باوکی، گوایە لەگەڵ (سوودابە) ی باوەژنیا دەستی تێکەڵکردووە، لەسەر ئەوە شا بڕیاری کوشتنی ئەدا، سیاوەحش کە بەو بڕیارە ئەزانێ شەو دەڕوات بۆ لای (ئەفراسیاب) ی شای تورکستان کە هاوسنووری ئێران بووە و دوژمنایەتیان هەبووە، بەگەشتنی سیاوەحش، ئەفراسیاب بەڕێزەوە وەری دەگرێ و کچەکەی خۆی لێمارەدەکات، خورپەرستەکان لای ئەفراسیاب بۆی تێدەچێنن کە سیاوەحش بۆ کوشتنی تو و داگیرکردنی وڵاتەکەت هاتووە! بۆیە ئەفراسیاب سیاوەحش ئەکوژێت، سیاوەحش لە کچی ئەفراسیاب منداڵێکی کوڕی هەیە، دایکی لە ترسی کوشتنی کوڕەکەی بۆیە بە دەردی سیاوەحش نەچێ، دەینێرێ بۆ لای شوانکارەیەک لە سنووری وڵاتی ئێران.
کەیکاوس کە ئەمە ئەبیستێ، ڕۆستەم ئەنێرێ و کوڕەکەی بۆ ئەهێنێ، ناوی ئەنێ کەی (خوسرەو) پاشان سوپایەکی گەورە بە سەرکردەیی (تووسی نەوزەر) لەگەڵ (ڕۆستەم) دا ئەنێرێتە سەر ئەفراسیاب، پاش جەنگێکی خوێناویی و کوشتارێکی زۆر بۆ ئێران دەگەڕێنەوە، ئەم جەنگە خوێناوییە درێژە ئەکێشێ، تا کەیکاوس ئەمرێ و خوسرە و ئەفراسیاب ئەکوژێ. فیردەوسی لە شانامەدا دەڵێ: نە گفتم مەکوش پوری کاوس ڕا، بە دوشمن مکن ڕوستەم و توس ڕا. پەندەکە بۆ کیشەیەک بەکاردێت کە هەر نەبڕێتەوە و درێژەی هەبێت.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 592 mal angesehen