ناونیشانی بابەت: ئایینی مەسیحییەت و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا/ بەشی نۆیەم
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
$رەبەن بۆیە$
مەزارگە و ئەشکەوتی ڕەبەن بۆیە دەکەوێتە قەزای #شەقڵاوە#، سەر بە پارێزگای هەولێر. ئەم مەزارگەیە، کە لە قەد چیای سەفینە و لەسەر ڕێگای گشتیی شەقڵاوە- هیرانە و بە بەرزی 20 مەتر لە شاخی سەفین هەڵکەندراوە.
ڕەبەن بۆیە لە دوو ژووری گەورە و چەند ژووری بچووک پێکهاتووە، شوێنێکی ئایینی لەنێوان هەر دوو ئایینی مەسیحی و ئیسلام، کە لای موسوڵمانەکان بە (وسوو ڕەحمان) ناو دەهێنرێت.
ئەم مەزارگە مێژووییە بووەتە شوێنێک بۆ کۆکردنەوەی خەڵک لە هەردوو پەیڕەوانی مەسیحی و ئیسلام، کە بۆ نزا و پاڕانەوە سەردانی دەکەن، بە تایبەت مەسیحییەکان، کە لەدوای جەژنی قیامەت، لە زۆربەی شوێنەکانی عێراق دێن و سەردانی دەکەن.
$مەزاری مار بێنە قەردیشە$
ئەم دێرە، کە (مار بەهنام) یشی پێدەگوترێ، دەکەویتە سێ کیلۆمەتری باکووری گوندی #هەرمۆتە#، 1260 پێ لە شاخی باواجی لەنزیک گوندی تۆبزاوا، لە شارۆچکەی #کۆیە#.
لەسەر مێژووی ئەم دێرە دوو بۆچوون هەیە: یەکەمینیان ئەوەیە کە دەڵی: مێژووی ئەم دێرە پەیوەندیی بە مێژووی دروستکردنی دێری مار بەهنام لە مووسڵ هەیە، کە لەلایەن بەهنام و سارای خوشکی لە ساڵی 361- 363 دامەزرابوو، کە بە دەست ئیمپراتۆری ساسانی (شاپووری دووەم) کوژراون.
دووەم: لە ئەنجامی هێرشی مەغۆلەکان بۆ ناوچەی مووسڵ و کاولکردنی کەنیسەی مار بەهنام لە مووسڵ، ڕەبەنەکەی ئەوێ کۆچی کردووە بۆ هەرمۆتەی کۆیە و ئەم دێرەی بە یادی شەهید بەهنامەوە دروست کردووە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,021 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!