بەکارهێنانی کالسیۆم لە شێوەی دەرمان سوودی زۆرە بۆ ئێسک و ددان، بەڵام لە نوێترین توێژینەوە دەرکەوتووە زۆر بەکارهێنانی مەترسی درووستبوونی بەردی گورچیلە زیاد دەکات، هەر ئەوەندەش نییە، چەند ڕێگەیەکی دیکە هەیە کە دەتوانیت بە جێبەجێکردنیان مەترسی درووستبوونی بەردی گورچیلە کەمبکەیتەوە.
1- ڕێژەیەکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، چونکە کالسیۆمی زیادە لە گورچیلەکان فڕێدەداتە دەرەوە و ڕێگە نادات لە جەستەدا کۆببنەوە، لایەنی کەم ڕۆژانە 8 بۆ 10 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
2- هەوڵبدە بایەخ بەو خواردنانە بدە بە خواردنی کالسیۆم لە ڕێگەی خواردنەوە نەک لە ڕێگەی دەرمانەوە، پێویستە ئەگەر دەرمانیش بەکاردەهێنیت، لەژێر ڕێنمایی پزیشک بێت.
3- ڕێژەی خوێ لە خۆراکەکانتدا کەم بکەرەوە، دەتوانیت ئەم ڕێگەیەک هەنگاوبەهەنگاو جێبەجێ بکەیت، هەر جارە و بڕێک کەم بکەرەوە و وردەوردە بڕی کەمکردنەوە زیاد بکە.
4- چالاکی جەستەیی ئەنجامبدە ڕۆژانە، چونکە کالسیۆمی زیاد لە جەستەدا فڕێدەداتە دەرەوە.
5- وریای کێشی جەستەت بە، کێشی جەستەت بە هاوسەنگی بهێڵەرەوە، چونکە قەڵەوی هۆکارە بۆ درووستبوونی بەردی گورچیلە. [1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 384 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!